فه‌رمانه‌ كارگیریه‌كان جێبه‌جێ ناكرێن، 500 به‌نزینخانه‌ی بێ مۆڵه‌ت له‌ سلێمانی كارده‌كه‌ن

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: له‌ دوای ساڵی 2013 فه‌رمانی داخستنی 500 بەنزینخانەی نایاسایی كە بە “موبایلی” ناسراوە، بڕیاری داخستنیان دراوە، بەڵام هێشتا كاردەكەن.
به‌هۆی یاسایی نه‌وت گازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بازرگانان پاره‌كانیان خسته‌ وه‌به‌هێنان له‌و بواره‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك پاڵاوگه‌ و وێستگه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت و سوته‌مه‌نی دامه‌زران.
غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌‌و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: لەهەرێمی كوردستاندا زیاد لە 500 پاڵاوگەی سوتەمەنی نایاسایی هەن و 41 عەمبارو پاڵاوگەی سوتەمەنیش دەكەونە پارێزگای سلێمانی، كە بەشێوەیەكی ستاندارد كارناكەن‌و دەبنە هۆی پیسبونی ژینگەو بەرهەمەكانیشیان كلاسیكییە.
له‌ماوه‌ی رابردوو كۆمه‌ڵێك سكاڵا لەسەر پاڵاوگەی نەوت جوڵێنراوە كە تایبەتمەندە بەدانانی مادەی مەترسیدارو ژەهراوی لەچەند شوێنێك، هەروەها لەسەر بڕینی دارو لەناوبردنی دارستان، جگە لەوە چەند سكاڵایەك جوڵێنراوە پەیوەندی بەفرۆشنی نەوت‌و ناشەفافی لەداهاتەكەیدا هەیە.

Back to top button