ئه‌گه‌ر بزانی خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌گه‌رمی چه‌ند سوودی زۆره‌ بۆ هه‌میشه‌ ئاو به‌ گه‌رمی ده‌خۆیته‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌ ئاو یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ژین و ژیان، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی به‌ زۆری ده‌بێته‌ هۆكاری  پاراستنی له‌ش له‌ ژه‌هراوی بوون و نه‌هێشتنی چه‌وری و زیادبوونی و كێش و پاراستنی جوانی مرۆڤ و پێستی، هه‌روه‌ها گه‌نجییش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئاو به‌گه‌رمی بخورێته‌وه‌ چی رووئه‌دات، ئه‌وا بێگومان خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ گه‌رمی سودی زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ی به‌ ساردی بخورێته‌وه‌.

سوودەكانی خواردنەوەی ئاوی گەرم لەسەر گەدەی بەتاڵ بریتیە لەمانەی خوارەوە:-

 

1. خواردنەوەی ئاوی گەرم ڕزگار دەكات لە گرژبوونی ماسولكەكان، هێوركردنەوەیان.

2. خواردنەوەی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش و ئارەق كردنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ چوونە دەرەوەی ژەهر لە لەشدا.

3. خواردنەوەی ئاوی گەرم یارمەتی پاراستنی پێست دەدات، بریقەدار گەشاوەی دەكات، هەمیشە بە گەنجی دەمێنێتەوە.

4.خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم و لیمۆ لە بەیانیاندا، یارمەتی لەش دەدات سوودی زیاتر لەخۆراكە تەندروستەكان وەربگرێت و ڕێگە لە زیانەكانی خواردنی چەورو زیانبەخش بگرێت.

5. خواردنەوەی ئاوی گەرم زۆر بەسوودە بۆ هەوكردن و هەڵامەت و قورگ ئێشەو كۆكە، كە بەهۆی سەرماوە تووش دەبێت، یارمەتی ئاسانكردنی هەناسەدان دەدات.

6. خواردنەوەی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی قژێكی بریقدارو گەشاوە، بەهێزی دەكات.

7. خواردنەوەی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی چاڵاككردنی سوڕی خوێن، بەهێزكردنی دڵ، بەڵام ئاگاداربە خواردنەوەی ئاو لەگەڵ نان یان دوای نان زیانی هەیە، تووشی نەخۆشی خراپت دەكات.

Back to top button