ئه‌وانه‌ی سێو ده‌خۆن پێویسته‌ ئه‌م نهێنیانه‌ی سێو بزانن

خواكوڕك

سێو یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ رووه‌كیه‌كان كه‌ به‌شێكی زۆری مرۆڤه‌كان بۆ خواردن به‌كاری ده‌هێنن و میوه‌یه‌كی سوود به‌خشه‌ و كۆمه‌ڵیك نه‌خۆشی له‌ ناو ده‌بات و هاوكات چه‌ند جۆڕیكی هه‌یه‌ و سیوی سه‌زه‌كه‌شی بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌ سووده‌.

ڕەنگە ئه‌وه‌شمان بیستبێت كە هه‌میشه‌ ده‌یڵێن” ڕۆژانە سێوێك بخۆ و پزیشك مەبینە، ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی خواردنی ئەم میوەیە دەكەیت ئەوە پێویستە (10) نهێنی لەسەر ئەم میویە بزانیت:-
1. بوونی پێكهاتەی (فلاڤینۆید) لەناو سێودا مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجەو نەخۆشییەكانی دیكە جگە لەوەش پێكهاتەی (فلۆرزین) كە لەناو سێودا هەیە زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی ئێسكەكان بەتایبەت بۆ خانمان لەدوای تەمەنی (40) ساڵیەوە.

2. ئەو دایكانەی لەماوەی سكپڕیدا سێوێك دەخۆن ئەگەری تووشبوونی منداڵەكانیان بەنەخۆشی ڕەبۆ زۆر كەم دەبێتەوە.

3. ئەو ڕیشاڵانەی لەناو سێودا هەیە هەرسی گەدە چاڵاك دەكات و چارەسەرە بۆ قەبزی و باشترین خۆراكە بۆ خاوێن كردنەوەی قۆلۆن.

4. ئاستی هیمۆگڵۆبینی ناو خوێن بەرز دەكاتەوە، لەبەرئەوە ئەگەر كێشەی كەمخوێنیت هەیە ئەوە پێویستە ڕۆژانە یەك سێو بخۆیت.

5. ئەگەری كلۆربوونی ددان كەمدەكاتەوەو بەكتریاو ڤایرۆسی ناو دەم لەناو دەبات.

6. ئەو تاقیكردنەوانەی لەسەر مشك ئەنجامدراوە لە زانكۆی (كۆرنیل) ئەوەیان سەلـماندوە خواردنی سێو مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە زەهایمەر.

7. سێو گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان كەمدەكاتەوە، بۆ ئەوەی لە تووشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە پارێزراو بیت ڕۆژانە سێوێك بخۆ.

8. ئەو پەكتیەنەی لەناو سێودا هەیە پێویستی جەستە بە ئەنسۆلین كەمدەكاتەوە، ئەمەش زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

9. توێژینەوەیەك كە لێكۆڵەرانی بەڕازیل ئەنجامیانداوە تێیدا هاتوە دەكرێ خواردنی سێوێك لە ڕۆژدا بۆ دابەزاندنی كێش بەكاربهێنرێت.

10. ئەو دایكانەی لەماوەی دووگیانیدا لە هەفتەیەكدا چوار سێو بخۆن ئەوە منداڵەكانیان تەندروست باش دەبن و لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی سوڕی خوێن و دڵ پارێزراو دەبن.

Back to top button