ئاسایشی هەولێر سێ باندی دزی كردنی لەهەولێر دەستگیر كرد
خواكوڕك
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لەزاری گوتەبێژەكەیەوە، ئاشكرای كرد كە سێ باندی دزیكردنیان دەستگیر كردووە كە ژمارەیەك تاوانیان ئەنجامداوە، هەروەها باندەكان پێكهاتوون لە باندێكی پێنج كەسی كە دەستیان هەبوو لە دزینی ئوتۆمبێلی هاوڵاتیان”.
عادل یاسین گوتەبێژی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر هەروها دەشلێــ”سێ باندى دزیکردنمان لە شاری هەولێر ده‌ستگیرکردوه کە باندێکیان له پێنج که‌س پێکهاتون که گروپێکی زۆر مه‌ترسیداربون ده‌ستیان ھه‌بووه له دزینی ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیاندا و هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە “ئه‌و بانده حه‌وت ئۆتۆمبێلی دزیوە کە پێنجیان ئۆتۆمبیلیان له جۆری توێتا مه‌رزیه بووه، دوو ئۆتۆمبێلیشیان له جۆری کیای بارھه‌ڵگر بووه پاشان ھه‌ستاون به فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌کان له شارۆچکه‌ى سۆران به ھاوکاری باندێکی تر که ٢ که‌سیش له‌و بانده ده‌ستگیرکراون له شاری به‌غدا، هه‌روه‌ها گه‌ڕان و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامانی تری بانده‌که” .
گوتەبێژەكەی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لەبارەی باندی دووەم دەلێـ” باندی دووه‌م پێکھاتووه له سێ که‌سی به ڕه‌گه‌ز بیانی، که ھه‌ستاون به گه‌ڕان و پێشکنین به دوای شوێنه‌واری مێژوویدا، ئه‌وان له به‌رده‌م دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌دا دانیان ناوه به تاوانه‌کانیاندا و به ماده‌ی ٥٦ له یاسای سزادانی عێراقی سزا دراون”.
یاسین لەبارەی باندی سێهەمیش دەلێـ”سێهەمین باند پێکھاتووه له سێ که‌س که ھه‌ستاون به دزینی که‌لوپه‌لی ناو باخی ھاوڵاتیان و پاشانیش فرۆشتنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کان، ئه‌وان به مادده‌ی ٤٤٣ له یاسای سزادانی عێراقی، په‌ڕاوه‌که‌یان ھه‌واڵه‌ی نوسینگه‌ی نه‌ھێشتنی تاوان کراوه”.