هونەرمەند مێهڤان ئەلكیشكی كلیپەكەی بۆ خواكورك دەنێرێت

خواكوڕك 

هونەرمەندی گەنج مێهڤان ئەلكیشكی بەرهەمێكی بۆ مانگی رەمەزان ئامادە كردووە، بەناوی گەرانەوە، لە نووسینی ئەركان و لە ئاوازی خۆیەتی، لە كوردستان میوزكی چاك كردووە، دەنگی لە ئەلمانیا، كلیپەكەشی لە دەرهێنانی عادل ئاكرەیی و لە وڵاتی ئەلمانیا وەێنەی گیراوە لە شاری شتوتگارت”.

هونەرمەند مێهڤان ئەلكیشكی ئەوە بەخواكوڕك راگەیاند، من دەمێكە فكرم لەوە كردەوە كە بەرهەمێك بۆ مانگی رەمەزان ئامادە بكەم، كە كارێكی جیاواز بێت لەكارەكانی تر، دەلێت هەڵسام ئەنجامدانی ئەو كلیپە كە هەموو خەرچیەكەی لەسەر خۆ بووە، دەلێت بەدوای تێكیشتێكی جیاواز دا گەرام، دەلێت كاتێك ئەم تێكستەی كاك ئەركانم بینی زۆر بەدڵم بوو، كە ناوەرۆكی ئەم تێكستە پەیامێكە بۆ ئەو كەسانەی كاری خراپ لەدونیا دا دەكەن بۆ ئەوەی واز لە كاری خراپ بێنن”.

هەروەها مێهڤان ئەلكیشكی دەلێت گەرانەوە بۆ لای خودا بەگەنجی و پیری نیە، چونكە مردن لەهەموو شتێكی نزیكترە لێمان”.

Back to top button