وڵاتانى عه‌ره‌بى قه‌ته‌ر بایكۆت ده‌كه‌ن و ئه‌مریكاش پشتگیرى قه‌ته‌ر ده‌كات

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 5ى حوزه‌یرانى 2017 ژماره‌یه‌ك له‌ وولاتانى عه‌ره‌بى بڕیارێكى نوێیان دژى ولاتى قه‌ته‌ر ده‌كرد ، له‌ باره‌ى داخستنى سنوره‌ ئاوى و ئاسمانى زه‌مینییه‌كانى نێوانیان و هه‌روه‌ها كونسوڵى نوێنه‌ره‌كانى قه‌ته‌ریش له‌ ولاته‌كانیان ده‌رده‌كه‌ن .
هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى ( شانشینى سعودى و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسرو لیبیا و یه‌مه‌ن ) پێكه‌وه‌ ڕێكه‌وتن به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر و ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌یان ده‌ركرد :
1. بڕینى په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر و دانانى (48) كاتژمێر بۆ نوێنه‌رو كونسوڵخانه‌كانى قه‌ته‌ر له‌ وڵاته‌كانیان جێ بهێڵن .
2. ڕێگریكردن له‌ هه‌موو هاوڵاتیه‌كى قه‌ته‌رى گه‌ر بیه‌وێت بچێته‌ خاكى ئه‌و ولاتانه‌و داخستنى سنوره‌كان به‌ ڕویاندا .
3. دانانى ته‌نها (14 ) رۆژ بۆ هاوڵاتیانى به‌ره‌گه‌ز قه‌ته‌رى كه‌ له‌ وڵاته‌كانیان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ قه‌ته‌ر .
4. وه‌ستاندنى گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان بۆ قه‌ته‌ر و ڕێگریكردن له‌ هه‌موو گه‌شتێكى ئاسمانى قه‌ته‌رى .
5. داخستنى سه‌رجه‌م سنوره‌ ئاوى و ئاسمانیه‌كان له‌ ماوه‌ى (24 ) كاتژمێردا .
6. قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌موو كه‌ناڵه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانى قه‌ته‌رى له‌ وڵاته‌كانیان .
7. ڕه‌وانه‌كردنى هێز بۆ سنوره‌ ئاوییه‌كان له‌ دژى قه‌ته‌ر .
8. گفتوگۆكردن له‌ گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان كه‌ چیتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر نه‌كه‌ن .
تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ولاتانى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ ولاتى قه‌ته‌ر كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌ دواى خۆیدا هێناو كاریگه‌رى له‌ سه‌ر بازارى ئابورى جیهان هه‌یه‌ ، هۆكارى ئه‌و تێكچوونى په‌یوه‌ندییانه‌ش له‌ دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ گوایه‌ ولاتى قه‌ته‌ر ئاسایشى وڵاتانى عه‌ره‌بى خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌و یارمه‌تى و گروپه‌ تیرۆریسته‌كانى داوه‌ .
هه‌ریه‌كه‌ له‌ ولاتانى عێراق و ئێران و توركیا له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوان قه‌ته‌رو ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ .
“موحسین ڕه‌زایی ” سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئیران له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى تویته‌ر ڕایگه‌یاند ” بریاره‌ له‌سه‌ر كێشه‌كانى قه‌ته‌رو ولاتانى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌وڵاتانى عێراق و ئێران و توركیا له‌ به‌غدادى پایته‌ختى عێراق كۆببینه‌وه‌ “.
لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌مه‌ 5ى 6ى 2017 نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مریكا له‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند ” ولاته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاریكردنى قه‌ته‌ر بۆ دژایه‌تیكردنى تیرۆرو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆریستان “.
“دانا شیل سمش ” باڵوێزى ئه‌مریكا له‌ ده‌وحه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى تویته‌ر چه‌ند تویتێكى له‌سه‌ر ئه‌و كیشانه‌ى نێوان قه‌ته‌رو ولاتانى خلیجى عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .
“دانا شیل سمش ” نوسیوویه‌تى ” په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر هه‌ردوولاشمان پێكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیكارى یه‌كترده‌بین له‌ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ى تیرۆریستان ، ئه‌مریكا هه‌رگیز هه‌وڵه‌كانى قه‌ته‌ر له‌ بیر ناكات كه‌له‌ دژایه‌تى تیرۆردا له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش دا گێڕاویه‌تى بۆیه‌ ئه‌مریكا پاڵپشتى قه‌ته‌ر ده‌كات “.
Back to top button