كاردانەوەكانی ناو یەكێتی لەبەرامبەر ئاڵا ئەسەدی روو لە فرەوان بوونە

خواكوڕك 

لەبەرامبەر قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی كە لەكەناڵی فەرمی سەر بەمالیكی دا گوتی بنەماڵەی تاڵەبانی بەنی ئەسەدین، كاردانەوەكانی ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان روو لە فرەوان بوون دەچێت، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لەكەركووك، دەلێت، ئێمە بەنی ئەسەدیمان ناوێت وامانزانی بەنی تاڵەبانیە، ئێمە بەزۆر كراوین بە عێراقی نەك بەشانازییەوە عێراقی و بەنی ئەسەدی بین”.

غازى كه‌ركووكی جێگیری بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە تۆری كۆمەلایەتی فەیس بووك، لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە، لەبارەی قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی دەشنووسێت” بۆ هه‌موو به‌ڕێزانى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى به‌غدا، پێموانییه‌ ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ پشتگیریی له‌ (ئاڵا به‌نی ئه‌سه‌دی) كه‌ بڵاوتان كردووه‌ته‌وه‌، ڕای هه‌مووتان بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕای هه‌مووشتانه‌، ئه‌وه‌ حه‌قوایه‌ (متمانه‌) له‌هه‌مووتان وه‌ربگیرێته‌وه‌”.

غازی كەركووكی لەبارەی روونكردنەوەكەی فراكسیۆنی یەكێتی دەشلێـ”پێموایه‌ ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌، نه‌ك هه‌موو ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كه‌، ئه‌گه‌ر وایه‌ فه‌رموون به‌ ئیمزاى هه‌مووتان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌”.
غازی كەركووكی و جەلال تاڵەبانی
Back to top button