ئێران بارزانی بەتەنیا سەركردایەتی گەیشتنی كورد بۆ دەوڵەت دەكات

خواكوڕك

لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵێكی سەر بە حزبولڵا لوبنانی محەمەد سادق ئەلحوسەینی،رایدەگەێنێت، كە تەنها بارزانی سەركردایەتی بەدەوڵەت بوونی كوردستان دەكات، داوای سەربەخۆی كوردستان دەكات، دەلێت داواكەی بارزانیش لە چوارچێوەی دژایەتیی و شەڕی ئەمریکایە لە دژی ئێران.

ئەو نووسەر و لێكۆڵەری ئێران دەشلێت دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە دەبێتە ئیسرائیلی دووەم و دەلێت ئیسرائیل بەردەوامە لە دابەشكردنی وڵاتانی عەرەبی لەناوچەكەدا و دەشلێت تورکیاش ”گومڕا“ بووە. پێشیوایە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی، گوێ بە هیچ نادات.

 

ئەو نووسەرە دەشلێت ئێران هەرگیز رێگا بەدروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان نادا و دەلێت دەبێت كورد لە رێگای دەوڵەتی مەرگەزی عێراق و سوریا و ئێران و توركیا بەرێوە ببرێت، نابێت بیر لە شتێكی وا بكرێتەوە.

هەروەها ئەو نووسەرە ئێرانیە دەشلێت، ئەو دەوڵەتە پلانێكی ئەمریكایە بۆ دژایەتی ئێران و ئەوە وەك پرۆژەیەكی دژایەتی ئێران دەبینین و بۆیە رێگری لێدەكەین.

پێشتر خواكوڕك ئاشكرا كردبوو كە ئێران بە وەڤدی یەكێتی گوتبوو كە فیدرالی شكەستی هێناوە و دەبێت دەوڵەتی مەرگەزی شیعە لە عێراق دروست بكرێت، دەبێت كوردیش هاوكاری ئەو دەوڵەتە مەرگەزیە شیعەیە بێت لە عێراق.

 

 

Back to top button