خێرایی ئاسك نزیكه‌ى 90 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێریكدا خێرایی شێریش نزیكه‌ى 58 كیلۆمه‌تره‌

خواكوڕك 
خێراى ئاسك نزیكه‌ى 90 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا و خێراى شێر نزیكه‌ى 58 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئاسك و شێردا ئاسك ده‌بێته‌ نێچیرێكى ئاسان بۆ شێر ئه‌زانیت بۆچى؟
چونكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتێك ئاسك له‌ ده‌ستى شێر ڕاده‌كات چونكه‌ شێر گیاندارێكى دڕنده‌یه‌ و ئاسكیش خۆى به‌ لاوازتر داده‌نێت ، هه‌ربۆیه‌ له‌ ترسى ڕزگارنه‌بوونى له‌ ده‌ستى شێر زوو زوو ئاوڕئه‌داته‌وه‌ بۆدواوه‌ى خۆى بۆ دیاریكردنى مه‌وداى نێوانیان ، ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌ى ئاسك بۆ دواوه‌ى خۆى كوشنده‌یه‌و كاریگه‌رى خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر خێرایی ڕاكردنه‌كه‌ى و ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌وداى خێراى نێوان شێرو ئاسك ، دواتر شێره‌كه‌ به‌ ئاسكه‌كه‌ ده‌گاته‌وه‌و ده‌یكاته‌ نێچیر و ڕاوى ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ئاسكه‌كه‌ ئاوڕى نه‌دایه‌ته‌وه‌ بۆ دواوه‌ى خۆى و بیزانیایه‌ خاڵى به‌هێزى له‌ ڕاكردنه‌كه‌یدایه‌ ، هه‌رگیز شێره‌كه‌ نه‌یده‌توانى ڕاوى بكات .
Back to top button