نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا باس له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

خواكوڕك

بریت ماكگۆرك نوێنەری باراك ئۆباما، بۆ هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مرۆی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مرۆی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌رداعش له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت: بازنەی دەوری تیرۆریستەكانی داعش تەسك دەكرێتەوە، پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە پێشڕەوی دەكات و هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە باشوورەوە نزیكە گەیارە دەبنەوە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 14ی ئابی 2016 به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم وفه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی كۆمه‌ڵێك گوند له‌ به‌ره‌كانی خازر و گوێر ئه‌نجام درا. له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ناوچه‌یه‌كی فراوان ئازاد كرا و زیانێكی زۆری گیانی و عه‌سكه‌ری به‌ر داعش كه‌وت.

Back to top button