له شنگال په‌كه‌كه كشانه‌وه و حه‌شدی شه‌عبی جێگای گرتنه‌وه قائیمقامی شاره‌كه‌ش هۆشداری ده‌دات
خواكوڕك
چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌یان كرد و سنوره‌كه‌یان راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه، پاش مانه‌وه‌یان له‌و سنوورانه بۆ دوو رۆژ به زه‌بری هێز ناوچه‌كه‌یان چۆڵكرد.
هێزه‌كانی حەشدی شەعبی لە (گرعزێر، سیبا شیخ خدر و گرزەک) پاشەکشەی بە پەکەکە کرد، لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبییدا هێزەکانی پەکەکەش لەو ناوچانەدا ئاڵای خۆیان بەرزکردەوە، تەنیا بۆ دوو رۆژ جێی خۆیان خۆشکرد، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی پاش ئه‌وه‌ی هاته ناوچه‌كه و شوێنی خۆی قایم كرد نه‌یهێشت بۆ یه‌ك ده‌قه‌ش هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌و سنوره بمێننه‌وه و راسته‌وخۆ سنوره‌كه‌یان چۆڵكرد.
به پێی زانیارییه‌كان هێزه چه‌كداره‌كانی حەشدی شەعبی بەرەو رووی هێزه‌كانی په‌كه‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه و لینه‌گه‌ڕاون و پێیان گووتوون ده‌بێ ئێره چۆڵبكه‌ن، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ سنوره‌كه‌یان چۆڵكردووه.
له سه‌ر چۆڵكردنی ئه‌و سنورانه له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه بۆ حه‌شدی شه‌عبی قایمقامی شنگال (محما خه‌لیل) راده‌گه‌ێنێت”جێگۆڕکێی هێزەکەی پەکەکە بە سیناریۆ دەزانین و پەکەکە لەگەڵ حەشد نیوانیان باشە، هاوپه‌یمانیشن و ئه‌وان ئه‌وه‌ی كردیان سیناریۆیه.