ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ پرسی رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و رووسیا تاوتوێده‌كرێت

خواكوڕك

سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سه‌باره‌ت به‌ روونكردنه‌وه‌ دەربارەی گرێبەستی نەوتی نێوان ھەرێم و ڕووسیا ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ كۆی پرۆسه‌كه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردن و روونكردنه‌وه‌.

 

(د.نووری عوسمان) سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران رایگه‌یاندوه‌” ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 6/6/2017 ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی بەڕێوە دەبات و لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕووسیا، دەربارەی گرێبەستی نەوتی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسیا ڕوونکردنەوە دەدەن.

 

عوسمان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تەنها بۆ ئەو برگەیە دەبێت و باسی ھیچ تەوەرێکی دیکە ناکرێت.

Back to top button