گه‌ر هه‌موو رۆژێك شه‌ربه‌تی لیمۆ و ئاوی گه‌رم پێكه‌وه بخۆی چی رووده‌دات؟
خواكوڕك
كه‌م مرۆڤ هه‌یه نه‌زانێت لیمۆ چه‌نده سوودی باشی هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ و ده‌تپارێزت له زۆر نه‌خۆشی و هاوكات پاڵه‌په‌ستۆی خوێن داده‌به‌زێنێت و بۆ لاواز بوون سودی زۆری هه‌یه و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ڤیتامین “C” تیدایه هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی ئاسنیشی تێدایه كه سوودێكی زۆریان بۆ مرۆڤ هه‌یه.
پزیشكان پێیان وایه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی لیمۆ له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم به‌لایه‌نی كه‌م دووجار له ڕۆژێكدا زۆر سوودی هه‌یه و پێویسته ڕاسته‌وخۆ پاش نانخواردن بخورێته‌وه، هه‌روه‌ها پزیشكه یابانیه‌كان دڵنیایی له‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌موو به‌یانییه‌ك پێش خواردنی هیچ شتێك، گڵاسێك ئاو له‌گه‌ڵ دوو قاش لیمۆ تێكه‌ڵ بكرێ و بخورێ، ئه‌وه سوودی زۆر ده‌بێت بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی مرۆڤ.
سوده‌كانی لیمۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:-
١- لیمۆ بۆ لاوازبوون و ڕزگاربوون له چه‌وری له‌ش به سووده.
٢- لیمۆ هۆكارێكه بۆ به‌هێزبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری.
٣- لیمۆ ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگكردنی ڕێژه‌ی ترش له جه‌سته‌دا، به تایبه‌ت له گه‌ده له كاتی خواردنی خوارده‌مه‌نی نا ته‌ندروست و چه‌ور.
٤- لیمۆ بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه ژه‌هراوی بوون.
٥- لیمۆ هۆكارێكه بۆ دابه‌زینی كێشی له‌ش، هه‌ر بۆیه پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌رمانی لاوازبوون تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن.