چۆن خۆمان بپارێزین له‌ ئاره‌قكردن و چاره‌سه‌ری چۆن ده‌كرێت؟

خواكوڕك

به‌شێكی زۆری مرۆڤه‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی له‌ وه‌رزی هاوێن ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئاره‌ق كردنه‌وه‌، رێژه‌ی ئاره‌ق كردنه‌كه‌ش له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤه‌كان ئاره‌ق ده‌كه‌ن و كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری بێزاری و ناره‌حه‌تی مرۆڤه‌كان.

به‌ پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌”  كه‌ سركه‌ى سروشتى یارمه‌تیده‌ره‌ بڕى هاوسه‌نگى ئه‌و ئاره‌قه‌كه‌ى ده‌یكه‌یته‌وه‌ رایده‌گرێت له‌ له‌شدا چونكه‌ ده‌بێنه‌ هۆى هاوسه‌نگردنى رێژه‌ى ئه‌و هایدرۆجینه‌ى كه‌ له‌ شدایه‌  به‌ تایبه‌ت له‌ ژێرباڵه‌كاندا یان قاچه‌كانت وه‌ ئه‌م سركه‌یه‌ ناوده‌برێت به‌ كوشته‌ى به‌ كتریا به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ .
چۆن ئه‌و سركه‌یه‌ به‌كارده‌هێنێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاره‌قكردنه‌وه‌ :-

1.كه‌مێك ئه‌و سركەیە‌ بهێنه‌ بیخه‌ سه‌ر پارچه‌ لۆكه‌یه‌ك .

2.دواتر بیده‌ له‌ و شوێنانه‌ى كه‌ ئاره‌ق ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك بن باڵ وه‌ پێش نوستن ئه‌م كرداره‌ ئه‌نجام بده‌ .

3.بهێله‌ پێوه‌ى بمێنێته‌وه‌ ئه‌و سركه‌یه‌ به‌ درێژاى شه‌و .

4.دواتر كه‌ به‌یانى به‌ ئاوى پاك ئه‌و شوێنانه‌ بشۆ كه‌ سركه‌كه‌ت لێداوه‌ .

5.به‌ درێژاى شه‌و پشت ببه‌سته‌ به‌مه‌ و هیچ شتێكى دیكه‌ به‌ كارمه‌هێنه‌ .

Back to top button