ئه‌وانه‌ی نانی به‌یانیان ناخۆن پێویسته‌ بزانن تووشی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ ده‌بن

خواكوڕك

هه‌موومان ئه‌و راستیه‌ باش ده‌زانین كه‌ نانی به‌یانی یه‌كێكه‌ له‌ جه‌مه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی بۆ خواردن، هۆكارێكی گرنگیشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێداویستی له‌شی پڕبكاته‌وه‌ به‌و پێداویستیه‌ خۆراكیانه‌ی كه‌ پێویستیه‌تی و خواردنی نانی به‌یانیش ده‌بێته‌ هۆكاری رێكخستنی له‌ش و لارێكی پته‌و جوان و هاوكات ناهێڵی مرۆڤ قه‌ڵه‌و ببێت.

ئه‌وه‌ش تا ئێستا ره‌نگه‌ كه‌م كه‌س زانیبێتی و به‌شێكی زۆر له‌ مرۆڤه‌كان نانی به‌یانی نه‌خۆن و به‌ پێویستی نه‌زانن، بۆیه‌ به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ نه‌خواردنی نانی به‌یانی كۆمه‌ڵێك زیانی هه‌یه‌، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

1-دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی خۆراک لە لەشدا کە نەخۆشی کەمخوێنی بەدوای خۆیدا دەھینیت .

2- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کە نەخۆشییەکانی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکانوجەڵتەی مێشکی لێدەکەوێتەوە.

3- -قەڵەوی، چونکە بەدرێژایی ڕۆژەکە ھەست بە برسێتی دەکەیت و بۆ قەرەبووکردنەوەی نانی بەیانیش پەنادەبەیتە بەر خواردنی چەور.

4- وێرانکردنی خانەکانی مێشک، چونکە نەخواردنی نانی بەیانی وا دەکات خۆراک نەگات بەو خانانەی خۆراک بە مێشک دەبەخشن وەبەوەش توانای مێشک لاواز دەبێت.

5- پەکخستنی ھەڵمژینی پرۆتینەکان لەلایەن لەشەوە، چونکە ڕێژەی شەکر و خۆراک لە لەشدا دادەبەزێت.

6- تێکچوونی میزاج و ھەستکردن بە بێ وەزەیی و بێتاقەتی.
7- ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن ھەڕەشەی شێرپەنجەیان لەسەرە.

Back to top button