بیبه‌ری تون بخۆ و خۆت له‌م نه‌خۆشیه كووشندانه رزگار بكه

خواكوڕك
به‌شێكی زۆر له مرۆڤه‌كان ره‌نگه حه‌ز به خواردنی بیبه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بیبه‌ری تون نا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ له كاتی خواردنی ره‌نگه ناره‌حه‌تت ببێ به هۆی تونیه‌كه‌ی، به‌ڵام چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه خواردنی بیبه‌ری تون به سووده.
توێژینەوەکان دەریان خستووە کە خواردنی بیبەری تون چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ھەروەھا دوڵەمەندە بە ڤیتامین B و C لەگەڵ ماددەی مەگنسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم، سوودەکانیشی بریتیین لە:-
١- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
٢- بیبەری تون دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش و لە چەوری زیادە ڕزگارت دەکات.
٣- بۆ نەخۆشی شەکرە بەسوودە و ڕێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە.
٤- چارەسەری سەرئێشە دەکات.
٥- یارمەتی کۆئەندامی ھەرس دەدات لە ھەرسکردنی خۆراکدا.