بۆ جارێكی تر مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك بردرایه دادگا
خواكوڕك
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 6/6/2017 (مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك) به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌یی كه له‌سه‌ری تۆماركرابوو دووباره بچێته‌وه به‌رده‌م دادگا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه (مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك) له كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ل پارێزه‌ركه‌ی ده‌چێته به‌رده‌م دادگای كه‌ڵه‌ك-به‌رده‌ره‌ش، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵایه‌یی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كرابوو له‌سه‌ری.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا (مەلا علی كەڵه‌ك) بۆماوەی چەند رۆژێك لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە دەستگیر كرا‌و دواتر بە كەفالەت ئازادكرا، پاشان بریار درا بۆ كاتێكی تر لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بێت.
بۆ زانیاری” (مەلا علی كەڵه‌ك) كاری چارەسەركردنی نەخۆش دەكات لەڕێگەی (طب نبوی)یەوە وەزارەتی تەندروستیش ئەوكارانە ئەو كەسە بەبێ بنەما ناو دەبات، مه‌لا عه‌لیش رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌وه‌ستێته‌وه ئینكاری ئه‌وان ده‌كات.