حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو عزارئیل سزاده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م كاره
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌یوبا فالح ره‌بیعی كه ناسراوه به (ئه‌بو عیزارئیل) ته‌رمی چه‌كدارێكی داعش ئاگرده‌دات و ریشی ده‌سووتێنێت، حه‌شدی شه‌عبی له رێگه‌یكه‌تيبه‌ی “ئيمام عه‌لى” كه يه‌كێكه له گرووپه چه‌كدارييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له به‌ياننامه‌يه‌كدا، خۆى له‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌بو عیزارئیل بێ به‌ری ده‌كات و ده‌ڵێت سزای ده‌ده‌ین، ئه‌و خۆی به‌رپرسه له‌و كاره ناشرینه.
ئه‌بو عیزاریل یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ندین گرته ڤیدیۆیی هه‌یه كه به دڕنده‌ترین شیوه سزای چه‌كدارانی داعش ده‌دات و خۆی باسی له‌وه كردووه كه به ته‌ور ده‌یانبڕێته‌وه و ده‌یان سووتێنێت، له دیان گرته ڤیدیۆیشدا، ئه‌بو عیزارئیل چه‌كدارێكی داعش كه ریش هه‌یه به چه‌رغ ده‌یسووتێنێت و پاشان گاڵه‌ته‌ی پیده‌كات، ئه‌م ره‌فتاره‌ی ناوبراویش ده‌بێته هۆی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ناره‌زای له لای ناوه‌نده ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كاند و كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا، كه‌تیبه‌كانی (ئیمام عه‌لی) روونكردنه‌وه ده‌دات و ریاده‌گه‌ێنێت” كه ئه‌بوعزارئیل خۆی به‌رپرسه له‌وكاره‌وه ئێمه‌ش سزایی ده‌ده‌ین.