كەناڵی عرەبیە، دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان پرۆژەیەكی حەتمیە

خواكوڕك
كەناڵێكی عەرەبی ئاشكرای كرد دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان پرۆژەیەكی حەتمیە ، لە ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی تێگەیشتنێكی ستراتیژیانەی بۆ دروست بووە ھاوكات ھەڵقوڵاوی خەباتی ١٠٠ساڵەی گەلی كورد ویستی دەوڵەتە بەھێزەكانی ناوچەكەیە .
 
كاناڵەكە ئاماژە دەكات بەڕۆڵی جینڕاڵ” د. ئەنوەر عشقی ” كە ڕاوێژكارێكی سەربازی و ستراتیژی دیاری ئەنجومەنی ھاریكاری كەنداو و دیوانی شاھەنشای سعودییە ، د.ئەنوەر عشقی بەرزترین پلەداری عەرەبە كە بە ئاشكرا ئاماژەی بە نەخشەی نویی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و كوردستانێكی گەورەی كردووە ، ئەو پێی وایە توركیا ئێران دڵنیان لە دروستبوونی ئەم كیانە سیاسیە كە ھەلگری جوگرافیا و ئاین و زمان و كولتور و خەونی ھاوبەشە ، د.عشقی بەشداری بەشێكی زۆری ئەو پانێڵ وكونفرانەش دەكات كە تایبەتە بە داھاتووی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئیسلامی ، ئەو پەیوەندەیەكی زۆربەھێزی ھەیە لەگەڵ ئەوروپی و ئەمریكی ئیسرائیلیەكان ، ساڵانە بۆ چەند چالاكیەكی ستراتیژی سەربازیش لە روسیا دەبێت .
 
جێنڕاڵی خانەنشین “د. ئەنوەر عشقی” وەكو تاكە ڕاوێژكاری باڵای زۆر نزیك لە سیاسەتی داھاتووی سعودییە و “شا سەلمان” ی پادشای سعودیە و علی جەبەیر وەزیری دەرەوە ھەژمار دەكرێت ،ئازادییەكی بێسنووری ھەیە لە دەربڕین تێز و بۆچوونەكانی ھاوكات زۆرترین گەشتەكان و كاركردنی لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو بۆ وڵاتانی ئیسرائیل و ئەمریكا بووە ، پەیوەندەیەكی زۆر بە ھێزی لەگەڵ ناوەندەكانی “تینك تانك ” ی جیھانی و ڕێكخراوە جووەكانی دونیا ھەیە ، بە یەكیك لە لیبڕاڵترین و بەھێزترین كەس ھەژمار دەكرێت لە نێو وڵاتانی عەرەب و ئیسلامیدا كە خاوەن ئایدیا و تێڕوانینی بوێرانەی خۆیەتی لە دوسیەكانی كورد ، حیزب اللە و ئیسرائیل و ئیران .
Back to top button