سەركردەیەكی كورد پیلانێكی مەترسیداری پەكەكە بۆ لەناو بردنی درێژمەودای كوردستانی سوریا ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
سەركردەی پەدەكەسە رایدەگەێنێت، پەكەكە جگە لە رفاندن، كوشتن و بەچەكداركردنی زۆرەملێ، ناوچە ستراتیژییە گوشتوگوزارییەكانیشی ڕادەستی ئێرانییەکان کردووە و، هەروەها ناوچە كوردنشینەكانیشی پڕ كردووە لە عەرەب. دەلێـ”لە عەفرین و چەندین ناوچەی ستراتیژی و گەشتوگوزاری هەن كە هەر هەموویان لە دەست ئێرانییەكاندان، ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستانیان پڕ كردووە و پارچە زەوییەك بۆ كوردان زۆر زۆر بە بەهایە، بەڵام بۆ عەرەبان بە پێچەوانەوەیە”.
عەبدولوەهاب باڤێ ئالان ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا هەروەها ئەوەشی بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی ئاشكرا كردووە، هەرچی گەنجی كورد هەبوو پەكەكە بە زۆری بردنیە شەڕ بۆ ناوچە عەرەبنشینەكان و، بە ئاسانییش ئەو ناوچانە رادەستی عەرەبەكان دەكات”.
وەك ئەو سەركردەیەی پەدەكەسە جەختی كردەوە، پەكەكە جگە لە رفاندن، كوشتن و بەچەكداركردنی زۆرەملێ، ناوچە ستراتیژییەكان بە ئێران دەفرۆشێت و، هەروەها ناوچە كوردنشینەكانیشی پڕ كردووە لە عەرەب.