سەرچاوەی قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی لەبارەی بنەماڵەی تاڵەبانی بزانە لەكوێ هاتووە

خواكوڕك 
بیرۆكەی بەشیعە كردنی بنەماڵەی تاڵەبانی كە لەلایان ئاڵا تاڵەبانیەوە گوترا لە كەناڵێكی سەر بە مالیكی لەلایان”حسین علی مەحفوز” كە شارەزایەكی كۆمەڵناسیی عەرەبە گەلالە بووە، دەلێت تاڵەبانیەكانی عێراق بەشێكن لە ھۆزی زەنگەنە لقێكن لە ھۆزی بەنی ئەسەدی عەرەبی شیعەن، بەڵام بە ھۆی كوچ و گۆڕانكاری دیموگرافی و تێكەڵاوی كۆمەڵایەتی لە ڕووی زمانەوانیەوە گۆڕانیان بەسەر ھاتووە”.
حسین علی مەحفوز دەڵێت تاڵەبانیەكان لە شێخانی تەریقەتی قادرین ڕەگی ئیسماعیلیان ھەیە ، شیخ عبدولقادر گەیلانی كە ئارامگا و مزگەوتەكەی لە بەغدادی پایتەختی عێراقە ،ھاوكات باپێرە گەورەیان شیخ ئەحمد كوڕی شیخ مەحمود نەوەی زۆری ھەبووە بە ناوچەكانی كەركوك و خانەقین و كفری و كەلار و چەمچەماڵ بڵاوبوونەتەوە ئەو پێگیریێەی سەرچاوەی گرتووە لە سەرچاوەكانی كتێبی (القبائل العراقيه ) ط١ ص٣٨٢ كه ئاماژە دەكات تاڵەبانیەكان شوین كەوتووی عبداللەی كوڕی ئیسماعیلی كوڕی ئیمام موسای كازم سڵاوی خوای لێبێت .
هەروها دەشلێـ”  راستە بەشێكی زۆری سەرچاوە مێژووییەكانی ھۆزە كوردییەكان ئاماژە بەوە دەكات” تاڵەبانیەكان تیرەیەكی ھۆزی زەنگەنەن لەگەڵ باجەڵانەكان كە گۆرانن وشێوەزاری ھەورامی قسەیان كردووە، لە بەرزایەكان و پێدەشتەكانی زاگروسەوە بەھۆی شەڕ و ململانیەكان و بەتایبەت دوای پەیمانی زەھاو ساڵی ١٦٣٩ نێوان عوسمانی و سەفەوییەكان بەرەو ناوچەكانی تری كوردستان ھاتوون و گەشەیان كردووە ،ئەو تیورەی شیعەگەرایە عەربیەش كاریگەری ھەبووە لە سەر ئەو شەبەكەیە كە( باجەڵان و زەنگەنەن) بە مەزھەب شیعەن و خۆیان بە كورد نازانن و لایەنی مەزھەبی زاڵ دەكەن بە سەر ھەستی نەتەوەیەتیان”.
شایانی باسە”بیرۆكەی تاڵەبانیەكان لە بەنی ئەسەدین و عەرەبی شیعەن لەسەرچاوە ‎عشيرة الطالباني الأسدية الجذوری حسين علي محفوظ (1926 -2009)” زانایەكی دیاری عێراقیە شارەزای زمان و كولتوورە رۆژھەڵاتیەكانە. نزیكایەتیەكی و خزمایەتی لەگەڵ عەلی وەردی زانای كومەڵناسی عێراقی ھەیە. بیرۆكەی بە شیعە و بە عەرەب زانینی بنەماڵەی تاڵەبانی و باسكردنی لە لایەی ئاڵا تالەبانیەوە لێرەوە سەرچاوەی گرتووە،حسین عەلی مەحفوز كەسایەتیەكی دیاری هزری شیعەگەرای عێراقی بوو، شارەزا و كۆمەڵناسی بەناوبانگی عێراقی بوو كە سەرپەرشتی چەندین ناوەند و گروپی فیكری و رۆناكبیری كردووە، خاوەن ئەم بیرۆكەیەیە، بەمەزهەبیش شیعەی عێراقە”.

 

Back to top button