دوو پۆستی پارتی لەوەزارەتی پێشمەرگە گۆڕا، بزانە كێ دانراوە كێ لابراوە
خواكوڕك
عەمید ھەڵگورد حیکمەت لەبارەی ئاڵوگۆڕی ناو وەزارەتی پێشمەرگە دەلێـ” دوێنێ گۆڕانکاری لە پۆستی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا و سەربەست لەزگین دەستبەکار بوو، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا نەجات عەلیش، وەکو بەرپرسی یەکەی ٨٠ دەستبەکار ببێت”.
هەر لەو بارەیەوە لیوا ساڵار جەباری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، رایگەیاند”گۆڕانکاری لە کۆمەڵێک پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت، کە سەرەتا لە پۆستە باڵاکانەوە دەستی پێ کردووە و پۆستەکانی بەرپرسی یەکەی ٨٠ و بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕدراون” هەروەها گوتیشی ”وەزاەرتی پێشمەرگە بڕیاری داوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پۆستەکانیدا بکات و سەرەتا لە پۆستە باڵاکانەوە دەستی پێ کردووە و لە شوێنی ئەنوەر حاجی عوسمان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، سەربەست لەزگین، بەرپرسی میحوەری شنگال دانراوە و، لە شوێنی فەریق شێروان، بەرپرسی یەکەی ٨٠ی ھێزی پێشمەرگەش، نەجات عەلی بەرپرسی میحوەری مەخموور دانراوە و ئێستا فەرمانی دەستبەکاربوونیشیان دەرچووە.”
هەروەها ڕوونیشی کردەوە: ”گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و لە ماوەی دابێدا چەند گۆڕانکارییەکی دیکەش دەکرێن.”