پارتی: بڕیاری گۆڕان بریاری كۆمەڵیشە چونكە كۆمەڵ لقێكی گۆڕانە
خواكوڕك
وابریارە سبەینێ بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی لایانە سیاسیەكان ئەنجامبدرێت،هەموو لایانەكانیش بانگێشت كراوە، بەڵام هەر زوو بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەكە رەد كردەوە، دوا بەدوای ئەمەش كۆمەڵی ئیسلامی هاوشێوەی گۆڕان رەدی كردەوە بەشداری كۆبوونەوەكە بكات، سەرچاوەیەكیش لەپارتی دەلێت، بڕیاری گۆڕان بریاری كۆمەڵیشە چونكە كۆمەڵ لقێكی گۆڕانە”.
كۆمەڵی ئیسیلامی لەزاری گوتەبێژەكەیەوە ئەمرۆ 6ی6ی2017 لەبارەی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن، سەرچاوەیەكی پارتیش دەلێــ” بریاری گۆڕان بریاری كۆمەڵیشە چونكە لەئێستادا ئەو هێزە لقێكی گۆڕانە و بریارەكانی لە گردەكە بۆ دەردەچێت”.
وابریارە سبەی جگە لە كۆمەڵ و گۆڕان، هەموو هێزەكانی تری ناو گۆرەپانی سیاسی بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن كە بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت”.
پێشتر گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەسەر کۆبوونەوەکە ڕاگەیاند و شۆرش حاجی گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیاكانی سەر بە حزبەكەی راگەیاندبوو” بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێی بارزانی و لایەنە سیاسییەکان ناکەن.
شایانی باسە بۆ دیاری كردنی كاتی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان وابریارە سبەی 7ی 6ی كۆبوونەوەك بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت”.