نێچیرڤان بارزانی: هاتنی کۆمپانیای رۆسنەفت کاریگەری لەسەر بووژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێ

خواكوڕك
لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێسكۆنفرانسێكدا سەبارەت بە گرێبەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیایی رۆسنەفتی رووسیایی رایگەیاند كە ئەو گرێبەستە كاریگەری لەسەر بووژانەوەی ئابووری هەرێمی كوردستان دەبێ و هەلی كاریش بۆ خەڵكی كوردستان دەرەخسێنێت, وە لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی دیكەی روونكردنەوەی دا.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، رێككەوتن لەگەڵ رۆسنەفت لە سێ بواردا كراوە، پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و ژێرخانی ئابووریی و وزە، هەروەها رۆسنەفت نەوتی كوردستان دەكڕێت و دەیگوازێتەوە بۆ پاڵاوتگەكانی ئەڵمانیا.

ئاماژەی بەوەشدا كە قەبارەی وەبەرهێنانی رۆسنەفت لە هەرێمی كوردستان سێ ملیار دۆلار دەبێت.

لەبارەی كەیسی داناگاز نێچیرڤان بارزانی گوتی: دەزانین بابەتی داناگاز بەفیتی كێ كراوە و چۆن كراوە، هێشتا كەیسەكە یەكلانەبووەتەوە و بە ئەنجامەكەی گەشبینن.

لەبارەی سەردانی بەغدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هێشتا وادەیەك دیارینەكراوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام ئامادەن بچنە بەغدا و ئەولەویەت بۆ هەرێمی كوردستان ئەوەیە لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوێ، بەڵام بێمتمانەییەكی زۆر هەیە.

لەبارەی قەیرانی دیپلۆماسی قەتەر و وڵاتانی كەنداو نێچیرڤان بارزانی گوتی: كێشەكانی كەنداو كاریگەرییان لەسەر كوردستان نابێت و هیوادارین بە گفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

Back to top button