نێچیرڤان بارزانی ئەوانەی لەناو حكومەتدان و لەدەرەوەش ئۆپزسیۆنن دووڕوون
خواكوڕك
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لەبەرامبەر ئەو چەواشەكاریانەی كە دەكرێت لەهەرێمی كوردستان گوتی، ئێمە حكومەتێكمان هەیە، ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەوانەشی لەناو ئەو حكومەتە بەشدارن نوێنەریان هەیە و نوێنەریشیان، نوێنەرایەتی حزبەكانیان دەكات، دەشلێـ” ئەوانە كە لەناو حكومەت دان و لەدەرەوەش ئۆپزسیۆنن، دەبێت خۆیان یەكڵا بكەنەوە، لایانێك هەڵبژێرن یان لەناو حكومەتن یان لەناو ئۆزسیۆنن، دەلێت ئەمە دوو روویە كە لەگەڵ خەڵكی دەكەن”.
لەبارەی داناگازدا نێچیرڤان بارزانی دەشلێــ”دەزانین بابەتی داناغاز بەفیتی کێ کراوە و چۆن کراوە، هێشتا کەیسەکە یەکلانەبووەتەوە و بە ئەنجامەکەی گەشبینین کە کێشەکە چارە دەکەین، دەشلێ، دیاریشە كە لەكوێ كارەكە كراوە، وەكو دەلێن فیكی حەرامزادە لەدوورەوە دیارە”.
https://www.youtube.com/watch?v=suJCHicRY9g&feature=youtu.be
لە تەواوی حکوومەتەکانی دنیادا و لە ئەتەکێتی ئابووری و بازرگانیدا حکوومەت بەبێگەڕانەوە بۆ حزب و لایەنە سیاسییەکان گرێبەستی بازرگانی دەکات، هەروەک کە سەرۆکوەزیرانی کوردستان روونیکردەوە کە ناکرێ حکوومەت بۆ حزبەکان بگەڕێتەوە و هەموو کەسێک تێبگەینێ کە گرێبەست دەکات چونکە حکوومەت یاسایی هەیە و بەگوێرەی یاساکانییەوە گرێبەست دەکات.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەبارەت بە راگرتنی باڵانسی هەرێمی کوردستان لەنێوان واشنتن و مۆسکۆدا گوتی، ئەمە تەنیا گرێبەستێکی نەوتە و بوارێکی وەبەرهێنانە و هیچ کاریگەرێکی نەرێنی نابێ وەک ئەوەی کە گەورە کراوە پێشووتریش کۆمپانیای ئێسکن مۆبیل هاتە هەرێمی کوردستان و دواتریش گازپرۆم و ئێستایش رۆسنەفت دێ.
سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا کە ئایا ئەو گرێبەستە کاریگەری لەسەر دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێ، سەرۆکوەزیرانی کوردستان گوتی کە لەو باوەڕەدانیم کاریگەری هەبێ.