هاوڵاتیانی قەتەری لە نێوان بایكۆت و جوڵەی سەربازی سعودیەدا
خواكوڕك
دوای ئەوەی حەوت وڵاتی عەرەبی گەمارۆی ئابورییان خستە سەر وڵاتی قەتەر ، هاوڵاتیانی قەتەری بەپەلە ڕوویان كردووەتە سۆپەرماركێت و فرۆشگاكان دەستیان كردووە بە كڕینی خواردەمەنی ، ماڵپەری دەوحە نیوز وێنەیەكی هاوڵاتیانی قەتەری لە یەكێك لە فرۆشگاكاندا بڵاوكردووەتەوە كە بڕێكی زۆر خواردەمەنی دەكڕن .
ئەمرۆ رۆژنامەی “فاینشاڵ تایمز ” ئەمریكی بڵاویكردەوە كە ولاتی فەتەر چەند گرێبەستێكی گەورەیان داوەتە هەواڵگریی ئێرانی و چەند گروپێكی سەر بە ڕێكخراوی قاعیدە ، لەبەرامبەر ئازادكردنی چەند كەسێك كە بارمتەیە لای گروپە تیرۆریستەكان .
“رۆژنامەی فاینشاڵ تایمز” ئەمریكی بڵاویكردەوە كە قەتەر بڕی (700) ملیۆن دۆلاریان داوەتە بەرپرسانی هەواڵگری ئێرانی و چەند گروپێكی ڕێكخراوی تێرۆریستی قاعیدە ، لە پێناو ئازاد كردنی 26 ڕاوچی قەتەری كە لە عێراق ڕفێنرابوون ، هەروەها بڕی (200 -300) ملیۆن دۆلاری داوەتە چەند گروپێكی چەكداری لە سووریا بۆ مەبەستی پەرەپێدانی سەربازی وولاتەكەی لە سوریا .
دوای ئەوەی ولاتانی كەنداو (سعویە –ئیمارات –بەحرێن –میسر ) دەروازەكانی وشكانی و ئاسمانی و ئاوییان بە ڕووی قەتەردا داخست ، ئەمرۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسمانی ولاتەكەی بەڕووی فرۆكەكانی قەتەردا واڵا كرد و ئیستا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی قەتەر لەئاسمانی ئێرانەوە بەرەو ئەوروپا و ئەفریقیا كراوە دەبن .
لەلایەكی تریشەوە پرۆفیسۆر “عەلی ئەحمەد ” بەڕێوبەری پەیمانگای كاروباری كەنداو لە واشنتن ڕایگەیاند ” بڕیاری سعودیە بۆ پچڕاندنی سەرجەم پەیوەندییەكان و داخستنی سنوری ئاسمانی و وشكانی و ئاوی ، ئامادەكاریشە بۆ داگیركردنی دەوحە و جوڵەی سەربازی سعودیە لە نزیك سنورەكانی قەتەر بەدی دەكرێت و كەمكردنەوەی هێرشە ئاسمانیەكانی سعودیە بۆ سەر یەمەن ، بەڵگەی ئەوەیە كە سعودیە خۆی بۆ هەنگاوێكی كتوپڕ دژی قەتەر ئامادەدەكات “.