ئەمیری کوێت لە سعودیایە
خواكوڕك
دوای پەرەسەندنی ناکۆکیەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو فشار خستنە سەر وڵاتی قەتەرو پچڕاندنی پەیوەندیە سیاسی و بازرگانیەکان شێخ جابر صەباح ئەمیری کوێت بەرەو سعودیە بەڕێ کەوت.
ئامانج لە سەردانەکەی ئەمیری کوێت هەوڵدانە بۆ کۆتایی هێنان بەو گرفتانەی نێوان ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی بەسەرکردایەتی سعودیەو ئیمارات بەرامبەر بە وڵاتی قەتەر.
بە پێی سەرچاوە میدیاییە جیهانیەکان بڕیار بوو شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەر لەبەرامبەر گۆشەگیرکردنی وڵاتەکەی وتارێک پێشکەش بکات بەڵام لەسەر داوای ئەمیری کوێت وتارەکەی دواخست تا هەوڵەکانی چارەسەری کێشەکە قورستر نەبن.