داوا لە بارزانی دەكرێت چیتر چاوەرێ نەكات و رۆژی ریفراندۆم دیاری بكات
خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە هەژماری تایبەتی خۆی نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و دەلێت تكایە جەنابی سەرۆك، لە كۆبوونەوەی بەیانی كە دەكاتە 7ی 6ی 2017 لەگەڵ لایانە سیاسیەكاندا رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاری بكە، گەلی كوردستان چاوەروانی مزگێنی ئەو رۆژە مێژوویەیە”.
ئامینە زكری ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لەنامەیەكی شێوەزاری كرمانجی دا كە ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی كردووە، دەلێت تكایە سەرۆك چیتر چاوەروانی هیچ لایانێكی سیاسی مەكە كە بە بیانووی لەرزۆك و نابەرپرسانە، ئامانجی ئەوان تێكدانی ئەو پرۆسەیە نیشتمانیەیە، بە كوشتنی وەقت دەیانەوێت ئەو دەرفەتە مێژوویەی لەگەلی كوردستان بفەوتێنن، ریفراندۆم نەكەین”.
ئامینە زكری لەكۆتایی نامەكەی دا دەشلێــ” سبەی بە راگەیاندنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم مزگێنی بدەنە شەهیدی كوردستان و كەرنەڤالی سەركەوتن و خۆشی بۆ گەلی كوردستان رابگەینە”.
دەقی نامەكە بەشێوەزاری كرمانجی
نامەکا ڤەکری بو جەنابێ سەروک بارزانی
بەرێز جەنابێ سەروک بارزانی
تکایە د جڤینا سوبەهی دگەل لایەنێن سیاسی دا روژا ئەنجامدانا رێفراندومێ دیار بکەن، گەلێ کوردستانێ چاڤەرێی مزگینیا راگەهاندنا ڤێ روژا مێژویی نە،
تکایە سەروک چ دی چاڤەریێ هیچ لایەنەکێ سیاسی کو ب بیانویێت لەرزوک و نابەرپرسانە ئارمانجا وان تێکدانا ڤێ پروسا نشتیمانی یە و ب کوشتنا وەختی دڤێن گەلێ کوردستانێ ژ ڤێ دەرفەتا مێژویی دویر بێخن، نەکەن.
سوبەهی ب راگەهاندنا روژا ئەنجامدانا رێفراندومێ مزگینیێ بدەنە شەهیدێن کوردستانێ و کەرنەڤالێ سەرکەفتن و خوشیێ بو گەلێ مە رابگەهینن.
خزمەتکارا هەوە
ئامینا زکری