دواین زانیاری لەبارەی زنجیرە هێرشەكەی سەر تارانی پایتەختی ئێران

خواكوڕك

ئەمرۆ 7ی 6ی 2017 لە پایتەختی ئێران، شەڕ و ئاڵۆزی لەناو پەرلەمانی ئێران دروست بوو تا ئێستا بەردەوامە و لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەكەدا تەقینەوەیەك روویدا و لە مەزارگەی خومێنیشدا خۆكوژێكی تر خۆی تەقاندەوە، باس لەوەش دەکرێت هێشتا لە قاتەکانی سەرەوەی پەرلەمانی ئێراندا شەڕ بەردەوامە و ماڵپەڕی (تەسنیم) بڵاوی کردووەتەوە کە لە هێرشەکەی پەرلەمانی ئێران حەوت کەس کوژراون و چوار کەسیش بە بارمتە گیراون”.

لە پەرلەمانی ئێران لە چوارەمین نهومی باڵەخانەكەدا چەكدارەكان  بەردەوامن لە تەقەكرنی هەرەمەكی، لە خەڵک کردووە، بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و هەشت کەس برینداربوونە، پێشتریش حەوت کەس کوژرابوون و هەشت کەس بریندار ببوون.

میدیاكانی ئێران راشیانگەیاند، تەقە لەسەر مەزارگەی خومەینی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران كراوە و ژمارەیەك كەس لەوێ بریندار بوون و بە ئەمبوڵانس گواستراونەتەوە نەخۆشخانە. دوو لە تەقەكەران دەستگیركراون و یەكێكی دیكەش خۆی تەقاندووەتەوە”.

هەر لەسەر ئەم پرسە گرووپی داعش لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیارێتی لە ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر پەرلەمانی ئێران و هێرشە خۆکوژییەکانی نێو مەزارگەی خومەینی راگەیاند.

Back to top button