پارتی لەكۆبوونەوەكەی بارزانی و لایانەكان دەسپێشخەریەك دەخاتەروو

خواكوڕك 

ئەمرۆ 7ی 6ی 2017 بەسەر پەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وابریارە لایانە سیاسیەكان جگە لە گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە سەڵاحەدین كۆببنەوە، لەبارەی كۆبوونەوەكە لایانە سیاسیەكان لە راپۆرتێكی كوردستان 24 دا ئامادەی خۆیان بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ خستۆتەروو، جەعفەر ئیراھیم ئیمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی‌و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشتر ئاشكراشیكردبوو “پارتی بانگھێشتی بۆ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، سەبارەت بەئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ باسكردن لەدۆخی سیاسی كوردستان‌و پرسی ریفراندۆم ناردووە”.

هەر لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ جەعفەر ئیمینكی دەشلێــ”مەبەست لەكۆبوونەوەكە باسكردنی دۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان‌و دروستكردنی كۆدەنگی نیشتمانی‌و دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی كوردستان،  راشیگەیاند، دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆم لەمساڵدا دەبێت‌و پێشتر كۆبوونەوەی دیكەش ھەر سەبارەت بەپرسی ریفراندۆم ئەنجام دراوە”.

هەر لەسەر ئەو بابەتە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند “بابەتی ریفراندۆم بابەتێكی گرنگی ئێستای كوردستانەو نابێت بەبابەتی دیكە ببەسترێتەوە، كە لایەنە سیاسییەكان جیاوازییان لەسەر ھەیە، راشیگەیاند “ئەگەر بمانەوێت ریفراندۆم بكەین، نابێت بەدوای بیانووھێنانەوەدا بین بۆی، دەبێت بڕیاری دەستەجەمعی بۆ بدەین، ئەوەی تێبینیش كراوە ھەموو لایەنەكان بۆ ئەو پرسە ئامادەن‌و دەمێكە قسەمان لەبارەوە كردووە، ئەوەی پەیوەندی بەیەكێتییەوە ھەیە، یەكێتی دەمێكە ئامادەسازی بۆ ئەو پرسە كردووەو خەباتی یەكێتی لەپێناوی سەربەخۆی كوردستان بووە”.

هەر لەبارەی كۆبوونەوەكە و دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم، سەڵاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەماوەی رابردوودا لەگەڵ ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن‌و ڕاوێژكارانی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كۆ بووەتەوەو لەكۆبوونەوەكەدا پێیانی راگەیاندووە، “تەحەدییەكان‌و گۆڕانكارییەكان لەناوخۆو دەرەوەدا پێویستی بەیەكڕیزیی نیشتمانی‌و یەكھەڵویستی ھەیەو وەكو یەكگرتوو بۆ ئەم قۆناغە لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی‌و ئەنجامدانی ریفراندۆمن، كە دەبێت ئەم دەرفەتە لەدەست نەدرێت، بەھەموو لایەك ھەوڵی جدی بدەین بەگفتوگۆو ئاشتی‌و پێكەوەژیان‌و یەكڕیزیی نێوماڵی كورد بپارێزین‌و پێكەوە پێشوازی لەھەموو ئەگەرەكان بكەین”.

پێشتر گۆڕان لەزاری گوتەبێژەكەیەوە، رایگەیاند كە بەشداری كۆبوونەوە و دانووستاندنەكان ناكات، دوا بەدوای ئەویش كۆمەڵی ئیسیلامی هاوشێوەی گۆڕان و بەهەمان قسەكانی گۆڕان رایگەیاند كە بەشداری كۆبوونەوەكان ناكات، لەبەرامبەر دا ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەلێت”ئێمە ئەگەر بڕیارمان دابێت کێشەکان چارەسەر بکەین، دەبێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنین”.

ڕەهبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، رایگەیاندووە” دەبوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/6/2017ی نێوان بارزانی و ھێزە سیاسییەکان، کۆمەڵ و گۆڕانیش بەشدارییان بکردبایە، چونکە تۆ بەشداریت کرد، لەوێ ھەرچییەک دەڵێیت بیڵێ، بڕۆ ئەوێ و ڕەخنە بگرە، قسەی خۆت بکە، با لەوێ ھەموو حزبەکان گوێیان لێبێت، بەڵام بەشداری نەکردن کەمێک حزبەکان دوور دەخاتەوە، هەروها ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە: ”لە دوورەوە و کاری سیاسی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە چارەسەر گرفتەکان ناکات، بگرە تا نەچنە بەردەم مێزی گفتوگۆ ئەوە گرفتەکان هەروا دەمێنێتەوە”.

Back to top button