هه‌شت رێگا بۆ كۆنایی هێنان به‌ به‌ردی گورچیله‌

خواكوڕك

لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان چاره‌سه‌ره‌ خۆپارێزیه‌كان به‌باشترین رێگه‌چاره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان ده‌زانن. یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ ئازارێكی زۆری نه‌خۆش ده‌دات، بوونی به‌رده‌ له‌ گورچیله‌كانی مرۆڤ. پزیشكان رێنمایمان ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ندرێگه‌یه‌كی سروشتی بگرینه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی دوور بین له‌ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌.

1- بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە

لە ھەر ١٠ بەردێک کە لە گورچیلەدا ھەن ٢ دانەیان بە ھۆی خواردنەوەی ئاوەوە دەچنە دەرەوە، ئافرەتان دەبێت ڕۆژانە ٩ پەرداخ و پیاوان ١٣ پەرداخ ئاو بخۆنەوە، خواردنەوەی ئاوی لیمۆش زۆر بەسوودە و ڕێدەگرێت لە دروستبوونی بەردی گورچیلە لە داھاتوودا.

2- خواردنەوەی بڕی پێویست شلەمەنی.

خواردنەوەی شلەمەنی دەتپارێزێت لە وشکبوونەوە و ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە کەمدەکاتەوە، خواردنەوەی ئاوی لیمۆ ئەو ماددانە لەناودەبات کە دەبنە ھۆی دروستبوونی بەردەکە، چونکە ئەسیدی تێدایە.

3- وەرزشکردن.

ڕۆژانە ٣٠ خولەک وەرزشکردن %٣١ مەترسی درستبوونی بەردی گورچیلە کەمدەکاتەوە.
4- خواردنی پرۆتینی گۆشت کەمبەرەوە

گۆشت بە گشتی و بە تایبەت گۆشتی سور جۆرە پرۆتینێکی تێدایە کە مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات بۆیە دەبێت ڕێژەکەی کەمبکەیتەوە و ھەموو ڕۆژێک نەیخۆیت.
5- بڕی پێویست کالسیۆم بخۆ.

ئەو ڕاستیەی کە بەردی گورچیلە لە کالسیۆم دروستبووە نابێت وات لێبکات بڕی پێویست کالسیۆم نەخۆیت، بەڵکو ڕۆژانە دەبێت شیر و پەنیر و ماست و شیرەمەنیەکان بخۆیت.

منداڵی تەمەن ٤ – ٨ ساڵ ڕۆژانە ١٠٠٠ میلیگرام کالسیۆمی پێویستە.

منداڵی تەمەن ٩ – ١٨ ساڵ ڕۆژانە ١٣٠٠ میلیگرام کالسیۆمی پێویستە.

کەسێکی پێگەیشتووی تەمەن ١٩ بەرەو سەرەوە بە لایەنی کەمەوە دەبێت ڕۆژانە ١٠٠٠ میلیگرام کالسیۆم بخوات.

ژنان لە سەرو تەمەنی ٥٠ ساڵی و پیاوان لە سەرو تەمەنی ٧٠ ساڵییەوە دەبێت ڕۆژانە ١٢٠٠ میلیگرام کالسیۆم بخۆن.
6- ئەو خۆراکانە بخۆ کە ئۆکزەلەیتی تێدا نییە.

زۆرێک لە بەردەکان لە کالسیۆم ئۆکزەلەت دروستبوون، لە یەک کاتدا ئەو خۆراکانە مەخۆ کە کالسیۆم و ئۆکزەلەیتیشیان تێدایە تا یەکنەگرن و نەبنە بەرد لە گورچیلەدا.

ئەو خۆراکانەی ئۆکزەلەیتیان تێدایە بریتین لە: گەنم، ترێ، فاسۆلیا، پاقلە، کەرەوز، ھەنجیر، شاتوو، سیر، زەیتون، بامیە، بیبەر، پەتاتە، سپیناخ، پەتاتەی شیرین، شەرابی سوور، چای ڕەش، قاوە.

7- ئاگاداربە ئەگەر پێشتر بەردی گورچیلەت ھەبووە.

بە پێی توێژینەوەکان زۆرێک لەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان ھەیە دوای ٧ ساڵ دووبارە تووش دەبنەوە لەبەرئەوە دەبێت وریابیت.

8- دووربکەوەرەوە لە شەکر و سۆدە و نیشاستە.

شەکر ناھێڵێت لەش ماددەی کالسیۆم و مەگنسیۆم ھەڵبمژێت بۆیە لە شێوەی بەرددا لە گورچیلەدا دەردەکەون، سیستەمی خۆراکی تەندروست دەتپارێزێت لە مەترسی دروستبوونی بەرد لە گورچیلەتدا.

Back to top button