تەرمی كچە 16 ساڵیەكەی زاخۆ دۆزرایەوە

خواگوڕك 

كچێكی 16 ساڵانە لە زاخۆ دوا ونبوونی پێنج رۆژ ئەمرۆ 7ی 6ی 2017 لە نزیک گوندی چەم مشکۆ دۆزراوەیەوە، بەرێوەبەری پۆلیسی زاخۆش دەلێت دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە”.

لینا وەلید عەباس تەمەن 16 ساڵ دوای بزربوونی بۆ ماوەی پێنج رۆژ، ئەمرۆ  لەناو ڕووبارێك لە نزیک گوندی چەم مشکۆ دۆزراوەتەوە، تەندروستی زاخۆ دەڵێت، دوای پشکنین دەرکەوتووە هیچ شوێنەوارێکی ئەشکەنجەدان و گوللە بە جەستەیەوە نییە، هاوکات ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی زاخۆ  ڕاگەیاندووە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی 16 ساڵ گەیەندراوەتە تەندروستیی زاخۆ و توێکاری و پشکنین لەسەر تەرمەکەی دەستی پێ کردووە. هەتا ئێستا ئەوەی دیارە باس لەوە دەکرێت ئەو کچە لەناو ڕووباری خابووردا خۆی خنکاندووە، بەڵام هەتا ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا نەبوون، بۆ ئەوەی دەربکەوێت هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی چییە.”

هەروەها بەرێوەبەرەكەی تەندروستی زاخۆ  دەشلێـ” لە پزیشکی داد پشکنین بۆ تەرمی کچەکە کراوە و هیچ شوێنەوارێکی ئەشکەنجەدان و گوللە بە جەستەیەوە نییە. دەشڵێت هێشتا روون نییە خۆی خنکاندووە یان خنکاوە، پێشتریش پۆلیسی زاخۆ دوو کەسی لەسەر ئەو کەیسە وەک گومانلێکراو دەستگیرکردبوون.

Back to top button