یەكگرتوو لەمەو بەدوا قسەكردن لەگەڵ گۆڕان لەسەر بنەمای 30 كورسی دەبێت
خواكوڕك
پاش ئەوەی گۆڕان بریاری بایكۆتی كۆبوونەوەی دا لەگەڵ لایانە سیاسیەكان بەسەر پەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوا بەدوای ئەویش كۆمەڵی ئیسلامی بەهەمان ئەدەبیاتی گۆڕانەوە، بریاری بایكۆت كردنی كۆبوونەوەكەی دا لەبارمبەر دا كادیرانی و لایانگرانی یەكگرتوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەلێن” كێ دەیگوت گۆڕان پاش كۆچی دوای نەوشێروان كاریگەری نامێنێت، ئەی ئەوە نیە، ئێستا 6 كورسیشی زیاد كردووە و بەقورسای 30 كورسی لەگۆڕەپانی سیاسیە”.
فازڵ بەشارەتیش ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەبارەی بایكۆتە بەردەوامەكانی ئەو دوو حزبە دەلێـ” ئەو دوو حزبە بەردەوام داوای دەستپێشخەرییان لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و پێیانوابووە “مەسعود بارزانی نە دەستپێشخەری دەکات و نە دەیەوێت بیکات” و ئێستاش کە بارزانی دەستپێشخەریی کردووە، ئەوان وەڵامی ئەرێنیی دەستپێشخەرییەکە نادەنەوە، “گۆڕان و کۆمەڵ بەڵێنییان بە نەیارانی کورد داوە، دژایەتی خواستەکانی گەلی کورد بکەن و بەشداریی ھیچ کۆبوونەوەیەک لەسەر پرسە نەتەوییەکان نەکەن، هەر بە گوتەی فازڵ بەشارەتی، ھەر لایەنێک بایکۆتی ئەو کۆبوونەوە و گفتوگۆیانە بکات، “دژایەتیی خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان دەکات و پێویستە ھاووڵاتییان لە ئاستی ئەو حزبانەی بە میزاجی خۆیان لەگەڵ ئیرادەی میللەت مامەڵە دەکەن، ھەڵوێست وەربگرن”، چونکە گۆڕان و کۆمەڵ دژایەتی خاڵێک دەکەن، کە پەیوەندی بە چارەنووسی ئەوانەوە ھەیە”.
سەعدی خالید ئەندامی سەركردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەر لەو بارەیەوەش دەلێــ”دەبوو گۆڕان و کۆمەڵ بەشدارییان لەو کۆبوونەوە بکردبایە، چونکە پرسێکی حزبی نییە پرسێکی حکوومی نییە و ئەمە پرسێکی چارەنووسسازە و دەبێت حزبەکان بڕیاری لەبارەوە بدەن، بەداخەوە کە نەهاتوون مێژوو قسەی خۆی دەکات، بەڵام دەبوو بەشدارییان بکردبایە، ئەوەشی خستەڕوو، “با بهاتنایە کۆبوونەوە لەوێ رەخنەیان بگرتایە و قسەی خۆیان بکردبایە، چی دەبێت با لەوێ ببووایەتە سەکۆی رەخنە، گرنگ ئەوە بوو لە بڕیارەکان و هاوکێشەکان بەشدارییان بکردبایە”.
پێشتر سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بەخواكوڕكی راگەیاندبوو بۆ ئێمە كۆمەڵ هیچ گرینگ نیە، چونكە ئێمە هیچ برارێكی سیاسی كۆمەڵ نابینین و هیچ هەڵوێستێكی جیاواز لە گۆڕان وەك رێكخراوێكی سیاسی نابینین، ئێمە كۆمەڵ بەلقێكی گۆڕان دەبینین بەڵام دەبوایە گۆڕان بەشداری ئەو پرسە گرینگەی بكردبایە، ئەگەر راست دەكات لەخەمی خەڵك و كوردستان و دامەزراوەكانە”.