دواین زانیاری لەبارەی گفتوگۆی ئەنجوومەنی وەزیران كە هەموو حزبەكان تێدا بەشدارە لەبارەی روسنەفت

خواكوڕك

رۆژی سێ شەممە 6ی 6ی 2017 ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگیرەكەی و وەزیرانی كۆمەڵ و یەكگرتوو، كۆی لایانەكانی بەشداری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە، لەكۆبوونەوەكەدا لەبارەی رێكەوتنی هەرێمی كوردستان و رۆسنەفت، قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی لە پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، رێككه‌وتنی رۆسنەفت‌ له‌ به‌رژەوه‌ندیى ئابوورى و سیاسیى هەرێمی کوردستانە. دەشڵێت په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى یاسا ده‌سه‌ڵاتى به‌ ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمیى نه‌وت و گاز داوه‌ ئه‌و جۆره‌ رێككه‌وتنانه‌ واژۆبكات”.

هەر لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران كە تایبەت بووە بە سەردانی شاندی هەرێم بۆ رووسیا و واژوو كردنی رێكەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیای روسنەفت، لە كۆڕبه‌ندى ئابووریى سان پترسبۆرگ، كە نێچیرڤان بارزانی پوختەیەكی لەبارەی سەردانەكە پێشكەش كرد، رایگەیاند، شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى رووسیا به‌شداریی له کۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پترسبۆرگ كردووە، هەروەها نێچیرڤان بارزانی گوتیشی لەڕووی سیاسیه‌وه له کۆبوونه‌وه‌کاندا باسیان له‌و کێشه‌ و ئاسته‌نگانه‌ کردووه که رووبه‌ڕووی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌‌ته‌وه، به‌ تایبه‌تیش شه‌ڕی داعش و ئه‌و گرفتانه‌ی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه”.

لەبارەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ رووسیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، گوتیشی به گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و کولتووری له‌گه‌ڵ رووسیا که په‌یوه‌ندی مێژوویین، بۆیه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه‌ زیاتر گه‌شه به‌م په‌یوه‌ندیانه بدات تاوەکو گشت بواره‌کان بگرێته‌وه، چونكه‌ “رووسیا هێزێکی سیاسی و ئابووریی جیهانییه‌ و هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی پته‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادایه، هەروەها ده‌رباره‌ى رێككه‌وتنی نێوان‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى رۆسنه‌فتی رووسی،  سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌ كه‌ نزیكه‌ى سێ بۆ چوار مانگى گفتوگۆى پێویسته‌ تاکو ببێته‌ رێككه‌وتنى كۆتایى، كۆمپانیاى رۆسنه‌فتى رووسى كه‌ له‌ 50%ی هی حكومه‌تى رووسیایه‌، وه‌به‌رهێنان له‌ بوارى وزه‌دا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و به‌پێى یاساكانى هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى واژۆکردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنانه‌ى هه‌یه‌، نێچیرڤان بارزانى دووپاتیكردووەتەوە، ئه‌و جۆره‌ رێككه‌وتنانه‌ لەڕووى ئابوورى و سیاسییه‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان سوودى ده‌بێت، دواى ئه‌و سێ ساڵه‌ سه‌خته‌ى رابردووش متمانه‌ به‌ بازاڕى كوردستان دروستده‌كاته‌وه‌”.

له‌باره‌ى خاڵه‌كانى رێككه‌وتنه‌که‌وه‌، نێچیرڤان بارزانى دەڵێت، رێککەوتنەکە سێ خاڵى سه‌ره‌كییە، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كۆمپانیاى رۆسنه‌فت له‌ كۆى ئه‌و 22 بلۆكه‌ نه‌وتییه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنفرانسى ساڵى رابردووی له‌نده‌ندا رایگه‌یاند، له‌ پێنج بلۆكدا وه‌به‌رهێنان ده‌كات. دووه‌میان كۆمپانیاكه‌ بۆریى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان په‌ره‌پێده‌دات تاكو بتوانێت تواناى ناردنى نه‌وت له‌ 700 هه‌زار به‌رمیله‌وه‌ بۆ زیاتر به‌زربكاته‌وه‌، خاڵى سێیه‌میشى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆى نه‌وته‌كه‌ ده‌كڕێت و بۆ پاڵاوگه‌كانى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌گوازێته‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی رێککەوتنەکەی رۆسنەفت، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان جه‌ختیکردووەتەوە،‌ “رێككه‌وتنه‌كه‌ كارێكى باشه‌ و له‌ به‌رژوه‌ندیى ئابوورى و سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندایه‌”.قوباد تاڵه‌بانى راشیگەیاندووە “په‌رله‌مانى كوردستان خۆى به‌پێى یاسا ده‌سه‌ڵاتى به‌ ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمیى نه‌وت و گاز داوه‌ ئه‌م جۆره‌ رێككه‌وتنانه‌ ئیمزا بكات و دوایین بڕیار له‌باره‌ى په‌سندكردنیانه‌وه‌ بدات”.

له‌سه‌ر داواى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران راپۆرتێكى یاسایى سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گاز خستووەته‌ڕوو، له‌به‌ر ڕۆشناییى یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ 22 ساڵى 2007، به‌ تایبه‌تیش مادده‌ى پێنجه‌م له‌ یاساكه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتى ره‌زامه‌ندى بۆ گرێبه‌سته‌كانى تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز و گرێبه‌ستى هاوبه‌شى له‌ به‌رهه‌مهێنانى به‌ (ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت وگاز) به‌خشیوه‌، سه‌ره‌ڕاى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ دانانى پرنسیپه‌ گشتییه‌كانى سیاسه‌تى نه‌وت و پلانى به‌دواداگه‌ڕان و په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌كانى نه‌وت و گاز.

لە راپۆرتەکەی سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا هاتووە “لە مادده‌ى شه‌شه‌مى یاساكه‌ ده‌سه‌ڵاتى به‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرووشتییه‌كان داوه‌ بۆ گفتوگۆكردن و ئه‌نجامدانى رێكکه‌وتنامه‌كان و جێبه‌جێكردنى هه‌موو مۆڵه‌ته‌كان و گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان”.

Back to top button