ڤیدیۆ:گومان لەشێوەزاری قسەكردنی خۆكوژەكانی ئێران دەكرێت
خواكوڕك
لە گرتە ڤیدیۆیەك كە گوایە داعش لەدەزگای ئەعماق بڵاوی كردۆتەوە، هاتووە، كە داعش كردەوە تیرۆرستیەكەی ئەنجامداوە، بەڵام بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆكە گومان لە شێوەزاری قسەكردنی خوكوژەكان دەكرێت كە بەزمانی عەرەبی قسە دەكەن”.
رۆژنامە عەرەبیەكانی بڵاویان كردۆتەوە، كە ئەو شێوەزارەی كە خۆكوژەكان بەعەرەبی قسەی پێ دەكەن، جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ كەسێك كە بەرەگەز عەرەب بن، دەلێت راستە بە زمانی عەرەبی قسە دەكەن، بەڵام شێوەزارەكەیان، لەهی كەسێك ناكات كە بەرەچەڵەك عەرەب بن”.
هەروا دێت گومانەكان لەسەر هێرشەكانی سەر تارانی پایتەختی ئێران روو لە زیاد بوون دەكات، شرۆڤەكار و رۆژنامەكانی عەرەب، پێیان وایە ئەوەی لە ئێران روویداوە، ئەوەندەی پەیامێكی سیاسیە ئەوەندە كردەوەیەكی تیرۆرستی نیە، گومان هەیە ئێران لەرێگای ئەو هێرشەخوكوژیە، بیەوێت لەناوەخۆی وڵات و دەرەوەدا چەند هەنگاوێك بنێت لەژێر بیانووی دژایەتی تیرۆر دا”.
هەروەها میدیاكانی عەربی پێشیان وایە پەلەی داعش لە بڵاو كردنەوەی گرتەڤیدیۆكە و شێوەزاری قسەكانیان، هەمووی جێگای گومان و پرسیار كردنە؟؟
شایانی باسە ئەمرۆ 7ی 6ی 2017 لە تارانی پایتەختی ئێران هێرش كرایە سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی خومەینی ، ئەو هێرشە تاوەكو ئێستا بەردەوامی هەیە، ترس لەناو پایتەختی ئەو وڵاتە بڵاو كراوەتەوە، پێشتر وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كە سێ گروپ ویستوویانە كاری تیرۆرستی لەئێران ئەنجامبدەن، بەڵام یەكێك لە هەوڵەكانی ئەو گروپە پوچەڵكراوەتەوە”.