سێ ملیار دۆلارەكەی روسنەفت و ئاشكرا بوونی درۆیەكی تر

خواكوڕك 

پاش ئەوەی رێكەوتنێكی سەرەتایی لەنێوان حكومەتی كوردستان و كۆمپانیای روسنەفت دا ئەنجامدرا، چوار فراكسیۆن ( گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی) راگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە، لەزاری ئەندامانی پەرلەمانی ئەو فراكسیۆنانە، چەندین داتا و زانیاری بڵاو كرایەوە، بەشێوەیەك، كە هێشتا وەڤدی باڵا هەرێمی كوردستان لە رووسیا بوون”.

پێشتر عەلی حمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی كردەوە كە پارتی و یەكێتی 3 ملیار دۆلار وەر دەگرن لە كۆمپانیای روسنەفت، ملیارێك بۆ پارتی و ملیارێكیش بۆ یەكێتی و ملیارێكی تریش بۆ مووچەی خەڵك و ئەمەش لەبەرامبەر هەراج كردنی بلۆكە نەوتیەكانی كوردستاندا، پاشان هەر لەزاری ئەندامانی ئەو چوار فراكسیۆنەدا بڵاو كرایەوە كە بلۆكەكانی كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی تێدایە بۆیە داوای یاسایی لەسەر سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی و جێگرەكەی تۆمار دەكەین”.

پاش گەرانەوەی وەڤدی باڵای هەرێمی كوردستان” نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لەبارەی ئەو دەنگۆیانە، كە گوایە هەرێمی  كوردستان 3 ملیار دۆلاری وەرگرتووە لە كۆمپانیای رووسنەفت، دەلێـ، ئەو هەڵمەتانە دووروویی ئەو هێزانەیە كە لەناو حكومەت و پێیەكیشیان لە ئۆپزسیۆندایە، دەلێت كۆی وەبەرهێنانی كۆمپانیا رووسنەفت 3 ملیار دۆلارە لە هەرێمی كوردستان، نەك پێدانی 3 ملیار دۆلار بە هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانیش داوای لەو لایانانە كرد دەست لەو چەواشەكاریە بەربدەن، خۆیان بۆ خەڵك یەكلا بكەنەوە كە لەحكومەتن یان ئۆپزسیۆنن”.

Back to top button