گۆڕان عەدنان عوسمان بێدەنگ دەكات

خواكوڕك 

بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی قسەكانی عەدنان عوسمان هەڵسوراوی ئەو حزبە روونكردنەوەیەك دەدات لەزاری ساڵح ژاژڵەی، دەلێت لە بەرنامە و سیاسەتی گۆڕاندا بەهیچ شێوەیەك بەهەرێم كردنی سلێمانی و هەڵەبجە نیە، دەلێت ئەمە قسەیە رای تایبەتی خۆیەتی و گۆڕان ئەگەر نیازێكی وای هەبێت لەرێگای گوتەبێژەكەی رایدەگەێنێت”.

ساڵح ژاژڵەی هەڵسورانی گۆڕان لەبارەی قسەكانی عەدنان عوسمان بۆ بەهەرێم كردنی سلێمانی دەشلێـ”لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان ھیچ پلان و بەرنامەیەك نییە بۆ بەھەرێمكردنی ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، ئەو كەسانەی قسەی لەم شێوەیە دەكەن، تەنیا بۆچوونی تایبەتی خۆیەتانە و ھیچ گوزارشت لە رای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان ناكات”.

شایانی باسە پێشتر عەدنان عوسمان لەوتارێكدا داوای لە لایانە سیاسیەكانی سلێمانی كرد، كە هەنگاوی پراكتیكی بنێن لەبەرامبەر پرۆژەی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پرۆژەی ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆی كوردستان، بۆ بەهەرێم كردنی سلێمانی ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوا خۆی داهێناو لەئێستادا گۆڕانیش دەلێت ئەمە رای گۆڕان نیە و گۆڕان هیچ پرۆژەیەكی لەو شێوەیەی نیە”.

Back to top button