بارزانی لەبارەی هێرشەكانی تارانی پایتەختی ئێران راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە
خواكوڕك
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ 7ی 6ی 2017 لە راگەیاندراوێكدا، لەبارەی بەبۆنەی ھێرشەكانی داعش بۆسەر تاران پایتەختی ئێران دەلێت زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی چوارشەممە 7/6/2017-ی شاری تاران دەكەم و بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەم.
هەر لە راگەیاندراوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، تیرۆر دوژمنی هاوبەشی گەلانی ناوچەكە و دژی هەموو بەها ئاسمانی و مرۆڤییەكانە. ڕووبەڕووبوونەوەیشی هەوڵێكی هەمەلایەنەی وڵاتانی پێویستە و ئەركی سەر شانی هەموو لایەكە. گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە لە سەنگەری پێشەوەی دژایەتیكردنی تیرۆرە. هیوادارم بە هەماهەنگیی هەموو لایەك تیرۆر بنبڕ بكرێت و ناوچەكە و جیهان لەو دوژمنە دڕندەیە ڕزگار ببن.