پاش هەرەشەكردن لەئێران

رێكان سەباح
لەبارەی دەستێوەردانی ئێران لە كاروباری وڵاتان، هەرشەكان بەئاراستەی ئەوە بوون ” شەڕەكە دەخەنەوە ناو سنوری ئێران، یەكەم هەنگاوی جۆڕی نرا.. ئەمە گەورەترین پەیامە بۆ ئێران كە سنورەكانت زۆر لاوازن بۆ هەر شتێك ، بریار بێت بكرێت. ئەگەر چی هێرشەكە بەناوی داعش تۆمار كراوە، بەڵام دواجار داعش فرەپشكی هەمەجۆڕی وڵاتانی ناوچەكەیە، بۆ یاریە سیاسیەكانیان، بۆیە پاش ئەو هێرشە، ئێران دەچێتە قۆناغێكی تر، ناتوانێت لافی بەهێز بوونی لێبدات، چونكە ئامانج گرتنی پەرلەمان و مەزارگەی خومێنی، هەرەشەیەكی جدین كە ئێران ناتوانێت چیتر لەمەدا بەردەوام بێت، ئەم دۆخەی ئێران بەتەواوی نارێكی و پچرانی پەیوەندیەكانی دەوڵەتانی عەرەبی لەگەڵ قەتەری خستۆتە ناو تەمومژێكی تر، بۆنی تاكتیكی لێدەكرێت، ئێران لەو دۆخەدا رووبەروی قۆناغە جدیەكانە، ئەستەمە پاش ئەو هێرشە، هاوڕێگای پرۆژەكانی بێت لەناوچەكەدا، بەپێچەوانەی زۆربەی بۆچوونەكان، ئێران توانایی دەستگرتنی بەسنورەكانی نەما، دەبێت خۆی بۆ دانووستاندن و تەنازوڵەكان بۆ داهاتووی خۆی دیاری بكات، چونكە ئێران لەبەردەم هەرەشەیەكە، ئەگەر هەموو ئێران بكاتە عەسكەرتاریەت، تازە ئەو وەهمە شكا كە دەلێت سنوری ئێران دیوارێكی پۆلاینە، ئێران پاش ئەو هێرشە بۆ قۆناغی تەنازوڵات هەنگاو دەنێت، مەگەر نا گۆڕەپانی ئێران لە گۆڕەپانی سوریا زۆر ئاسانتر و ساناترە، بۆ ئەوەی بكرێتە مەیدانی جەنگ.. چونكە تازە هیچ دیوارێكی وەهمی نەما”.

Back to top button