لەكۆبوونەوەی بارزانی و لایانە سیاسیەكاندا رۆژی ریفراندۆم دیاری كرا

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لە کۆبوونەوەكە لایانە سیاسیەكان لەگەڵ سەرۆك بارزانی  بڕیاردرا رۆژی 25-9-2017، ریفراندۆم ئەنجام بدرێت”

لەبارەی هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا، بڕیار درا كە لە  رۆژی 6-11-2017، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت واتا لەكاتی خۆیدا هەلبژاردن ئەنجامدەدرێت”.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کۆمیتەیەک دروستبکرێت بۆ ریفراندۆم و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەو کۆمیتەیە سەردانی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەركردەكانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ كۆبوونەوە لەبارەی دیاریكردی كاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.

Back to top button