وێنەی ئەو كەسانە بڵاو دەكرێتەوە كە ئەمرۆ بریاریان لەچارەنووسی گەلی كوردستاندا
خواكوڕك
ئەمرۆ 7ی 6ی 2017 لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایانەكانی باشوری كوردستان كۆبوونەوە لە كۆبوونەوەكەدا لایانە سیاسیەكان بەكۆی دەنگ بریاریاندا لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی 9ی 2017 لە سەرتاسەری باشوری كوردستان”.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی لایانە سیاسیەكان” ئەو هێزانەی كە بەكۆدەنگی بڕیاریاندا لە ریفراندۆمی كوردستان، پێكهاتوون لە (پارتی دیموكراتی كوردستان،یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، حزبی شیوعیی كوردستان، حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان، پاتی چاكسازیی پێشكەوتووی كوردستان، لیستی هەولێری توركمانی، بەرەی توركمانیی عێراق، پارتی گەشەپێدانی توركمان، لیستی ئەرمەن لە پارلەمانی كوردستان، بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری، مجلس الشعبی الكلدانی الاشووری)