كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هەڵبژاردنەكان: ئامادەی خۆی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەربری

خواكوڕك 

د.جوتیار عادل ئەندامی كۆمسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە كوردستان رایگەیاند، كۆمسیۆنی ئامادەكاری خۆی دەكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ریفراندۆم لەكوردستاندا و دەلێــ” لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایانەكانی باشوری كوردستان نوێنەری كۆمسیۆن بەشداری كردووە، راسپاردەكانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و هەڵبژاردنەكە لەبەردەست دایە”.

ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی بەخواكوڕك راگەیاند، ئەوەی لەسەر كۆمسیۆنە ئەنجامدانی ریفراندۆم و هەڵبژاردنە لەكاتی دیاری كراودا كە لە كۆبوونەوەی ئەمرۆ سەرۆكایەتی هەرێم و لایانەكانی باشوری كوردستان دیاری كراوە، بەڵام دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەی تابەتمان بۆ تەرخان بكات، تا لەكاتی خۆی دا هەڵبژاردن و ریفراندۆم ئەنجام بدرێت”.

لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كاتی خۆیدا جوتیار عادل دەشلێـ” دەلێت بابەتی ریفراندۆم لەگەڵ هەڵبژاردن دووشتی جیاوازە، تەكنیكی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ هەڵبژاردن جیاوازی هەیە، وەك هەڵبژاردن بودجە و كاتی پێویست نەبێت، چونكە شێوازە وكارتەكانی جیاوازترە لە هەڵبژاردن”.

لەبارەی خۆ ئامادە كردنی كۆمسیۆن عادڵ گوتیشی دوای دیاری كردنی وادەكات، كۆمسیۆن هەموو ئامادەكاریەكی خۆی دەكات بەتایبەت بۆ ریفراندۆم چونكە سێ مانگمان لەبەردەستە، بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم”.

Back to top button