مەسروور بارزانی: ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕیار لە سەر دیاری كردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە لایەن سەرۆكی هەرێم و نوێنەر حزب و لایەنە سیاسیەكان درا,مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە كە تێیدا وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دیاریكرا.
مەسروور بارزانی نووسیویەتی: “25ی ئەیلوول وەك وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاریكرا و لەو رۆژەدا كورد داهاتووی خۆی دەستنیشان دەكات”.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی باڵای حزب و لایەنە سیاسییە بەشدارەكان لە حكوومەت و پەرلەمان، رۆژی 25ی ئەیلوول/ سێپتێمبەری داهاتوو، بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاریكرا.