ئازاد تۆفیق: عەلی باپیر موزایدەی سیاسی دەكات و خۆی بە “گۆڕان”ەوە هەڵواسیوە
خواكوڕك
دوای بانگهێشت نامەی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ سەرجەم حزبەكانی كوردستان بە مەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی سازادنی ریفراندۆم كۆببنەوە, بەڵام هەریە لە بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەلی ئیسلام ئامادە نەبوو ئامادەی كۆبوونەوبن لەسەر ئەم پرسە چاەنوس سازە, یەكێك لە سەركردەكانی یەكێتی، جەخت دەكاتەوە، كە دەبووایە ئەمڕۆ گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بارزانی و لایەنە سیاسییەكان بكردایە، دەشڵێت، عەلی باپیر وەك لاولاو خۆی بە “گۆڕان”ەوە هەڵواسیوە.
ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،ڕایگەیاندووە :” بەشداری نەكردنی گۆڕان و كۆمەڵ لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان بارزانی و لایەنە سیاسیەكان كارێكی باش نەبوو، دەبوایە ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشداری كۆبوونەوەكەیان بكردایە، چونكە ئەوان بەیەكەوە خاوەنی 30 كورسی پەڕلەمانین”.
ڕوونیشی كردەوە، دەبوایە گۆڕان و كۆمەڵ لە كۆبوونەوەكە قسە و ڕەخنەی خۆیان لەسەر كۆی كێشە چەق بەستووەكانی ئێستا هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی پەڕلەمانیان بگرتایە، بێگومان لەم دۆخەی ئێستادا پێویستمان بە دیالۆگ و دانیشتن و مێزی گفتوگۆ هەیە وهیچ پێویستمان بەوە نییە دوورە پەرێز بین، چونكە دوورە پەرێزی هیچ ئەنجامێكی نابێت.
ئەو كادەرە پێشكەوتووەی یەكێتی، گوتیشی :” پێویستە بۆ كۆبوونەوەكانی داهاتوو، گۆڕان و كۆمەڵ بەشداری بكەن، چونكە ئەو كۆبوونەوانە بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانە و دەبێت ئەوانیش نوێنەری خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی هەموومان هەوڵی ئەوە بدەین ڕیفراندۆم بكەین و سەربەخۆیی كوردستان بچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە”.
ئاماژەی بەوەش دا، كە بەشداری نەكردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەكاندا بەشێوەیەكی زەق گۆڕان ناخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامی بۆ چی خۆی هەڵواسیوە بە گۆڕانەوە؟ ، گوتی :” بە بۆچوونی من، كۆمەڵ دەیەوێت موزایەدەی سیاسی بكات”.
ئازاد تۆفیق، گوتیشی :” خودی خۆم بە نانی تاڵەوە لەگەڵ پرسی ڕیفراندۆمدام، ڕیفراندۆم نابەسترێتەوە بە قەیران و پەكخستنی پەڕلەمان”.
لەبارەی لێدوانەكەی “عەلی باپیر”، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، لەكاتی بەخاكسپاردنی ” نەوشیروان مستەفا” كە گوتبووی، ڕێكخەری گشتی گۆڕان لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسلامیدا بووە، ئەندامەكەی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی، ئەوەی خستەڕوو، كە “عەلی باپیر” موزایەدەی سیاسی دەكات، گوتیشی :” كاك نەوشیروان بەدرێژاری تەمەنی پیاوێكی چەپ و ماركسی بووە، بەڵام عەلی باپیر، لەكاتی وتارەكەیدا دەیویست هەستی لایەنگرانی گۆڕانی بەلای خۆیدا بجوڵێنێت، ئێستاش وەك لاولاو خۆی هەڵواسیوە بەداری گۆڕانەوە، مەبەستیشی ئەوەیە ڕێژەی كورسییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، زیاد بكات”.