ئایه‌ راسته‌ كه‌ خواردنی په‌تاته‌ مرۆڤ قه‌ڵه‌و ده‌كات؟

خواكوڕك

به‌شێك له‌ خه‌ڵكی هۆكاری نه‌خواردنی په‌تاته‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێن پێی قه‌ڵه‌و ده‌بین، ئەوە وای کردووە کە بەلایدا نەچن و خۆیان لە خواردنی بپارێزن، شارەزایانی خۆراک گەیشتنە ئەنجامێک کە خواردنی پەتاتە بەو شێوە نییە و ئاساییە بۆ ئەو کەسانەی کە ریجیم دەکەن بەکاری بێنن.

شارەزایان لە پەیمانگەی (ئەلینۆی بۆ تەکنۆلۆجیا لە ئەمەریکا) له‌ توێژینه‌وه‌كانیاندا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی پەتاتە ھیچ زیانێکی بۆ ئەو کەسانە نییە کە ریجیم لە خۆراک دەکەن بەمەبەستی گەیشتن بەلەشێکی رێک و پێک.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن” کە دەتوانرێت پەتاتە بەشێوەیەک بخورێت بەبێ ئەوەی قەڵەوی دروست بکات، ئەوەش لە رێگەی کۆنترۆلکردنی بڕی ئەو کالۆرییانەی لە ھەر ژەمێکی خواردن کە مرۆڤ وەری دەگرێت.

شارەزایان تاقیکردنەوەیان لەسەر ٩٠ کەس کرد لە پیاو ئافرەت کە ھەموویان بەدەست قەڵەوییەوە دەیانناڵاند، ئەوانیان کردە سێ گرووپ کە ریجیمی جیاوازیان پێڕەو دەکرد، بەڵام ھەموویان ھەفتەی ٥ تا ٧ ژەم پەتاتەیان دەخوارد، دوای ١٢ ھەفتە دەرکەوت کە بەشدارانی توێژینەوەکە وەک یەک کێشیان کەمی کردووە.

شایەنی باسکردنە یەک سەلکە پەتاتەی قەبارە ناوەند بڕی ١١٠ کیلۆ کالۆری دەدات و سەرچاوەی نیوەی ئەو ڤیتامین سیەشە کە لەش پێویستی پێیەتی.

Back to top button