بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی:ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بڕیارێكی مێژووی بوو و به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانیش دانرا
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” له كۆبونه‌وه‌ی دوێنیی سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دەوڵەتی كوردستان دانرا.
(عەبدوالله وەرتی)،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و گوته‌بێژی هه‌مان حیزب رایگه‌یاندوه ” كۆبونه‌وه‌ی دوێنیی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ و چاره‌نووسساز بوو هاوكات مێژوویش بوو، كه تێیدا به شێكی زۆری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شدار بوون و پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان تاوتوێكرا و دواتر رۆژێك دیاریكرا بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم بكرێت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان به تێكڕا بڕیار له‌و پرسه چاره‌نووسسازه بدات، به‌لای ئێمه‌شه‌وه بڕیاره‌كه بڕیارێكی حه‌كیمانه و دڵخۆشكه‌ره چونكه ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش به‌شدار ده‌بن له ریفراندۆمه‌كه و ته‌واووی ناوچه كوردستانیه‌كان ده‌گرێته‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه زیاتر گوتوویه‌تی” له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری درووستكردنی سێ لیژنه درا، كه ئه‌ركیان سه‌ردانیكردنی ووڵاتانی ده‌ووروبه‌ر و جیهانه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه بگه‌ێنن و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تیش به‌ده‌ستبهێنن و به دونیایی بگه‌ێنن كه خه‌ڵكی كوردستان ریفراندۆم ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆی،هەروەها بڕیار درا ئەو كۆمیتەیەی كە پێك هێنراوە، ئەو حزب و لایەنانەی ئەندامیان بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم رەوانە نەكردووە، تا 12ـی مانگ ئەندامەكانیان بۆ ئەو كۆمیتەیە ڕەوانە بكەن”.