قاسم شه‌شۆ: 300 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی وازیان هێناوه گه‌ڕانه‌وه نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/03/011.jpg)
خواكوڕك
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له سنوری قه‌زای شنگال رایده‌گه‌ێنێت” له ئێستادا زیاتر له 300 كوردی ئێزیدی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وازیان هێناوه و په‌شیمانن له چوونه نێو ریزه‌كانی حه‌شد و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه.
(قاسم شه‌شۆ) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاندوه ” پاش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاتنه سنوری شنگال، ژماره‌یه‌ك كوردی ئێزیدی په‌یوه‌ندی پیوه‌كردن و چوونه ریزه‌كانی حه‌شد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و مه‌هامی حه‌شدیان بۆ روونبووه‌وه ئێستا په‌یتا په‌یتا ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی جێده‌هێڵن و ده‌بنه‌وه به پێشمه‌رگه و واز له وان ده‌هێنن، رۆژانه‌ش ئه‌م جێهێشتنه به‌رده‌وامه و تا ئێستا زیاتر له 300 چه‌كدرای كوردی ئێزیدی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وازیان هێناوه.
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى شنگالى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه دژی حه‌شد و هاوشیوه‌كانین، دڵنیاین له‌وه‌ی له داهاتوو هه‌مویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.