كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/04/komsion.jpg)
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”ئێمه له رێككه‌وتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌و پرسه ده‌توانین ئه‌نجام بده‌ین و هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی.
(د.جووتیار عادل) ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی له ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه”ئێمه دوێنێ وه‌كو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شدار بووین له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم،رای كۆمسیۆنمان به فه‌رمی راگه‌یندرا و پێشتریش خۆمان كۆبووینه‌وه و ڕێك كه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه واده‌یه، كه 25ی 9ی ئەمساڵە، كه ده‌توانین ریفراندۆم به ئه‌نجام بگه‌ێنین.
عادل زیاتر گوتویه‌تی”ئێمه پێویستمان به بودجه‌یه و ته‌نها ئه‌وه‌ش به كێشه‌ی به‌رده‌م خۆمان ده‌بینین، ده‌نا له رووی لۆجیستیه‌وه ته‌واوو ئاماده‌ین و هیچ گرفتمان نیه، هه‌ركات بودجه‌ی ته‌واو ته‌رخانكرا ئه‌وه به‌و په‌ڕی هێز و تواناوه ئاماده‌ی سازدانی ریفراندۆمین له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و پرسیاره‌كان گوتی”ناوه‌ڕۆكى نووسینى پرسیاره‌كه بۆ ڕیفراندۆم په‌یوه‌ندیى به حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، یان ئه‌و لیژنه‌یەوە هەیە، کە بڕیار درا كاره‌كان ریفراندۆم ڕاپه‌ڕێنێت، خۆیشم پێشبینى ده‌كه‌م پرسیارێك هه‌بێت، ئه‌ویش وەڵامەکەی به ”به‌ڵێ” و ”نه‌خێر” بێت و ده‌ره‌نجامه‌كه‌یشى پشت به زۆرینه‌ى ساده‌ی زۆرینه‌ى ڕێژه‌یى به‌شداربووان له‌و گشتپرسییەدا ده‌به‌ستێت، هەرکە ئەنجامی گشتپرسییە 50+1 بێنێت، ئه‌وە راپرسییەکە سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.”