یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ گورزی خۆی وه‌شاند و یاریزانێكی نایابی كڕی

خواكوڕك

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، یه‌كێك له‌ هێرشبه‌ره‌ به‌هێز و لاوه‌كانی ئه‌وروپا و یانه‌ی بروسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی كرێ و رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كردۆته‌وه‌.

پێگەی (مۆندۆدیپۆرتیڤۆ) نزیك له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بڵاوی کردۆتەوە” کە یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی رەسمی (عوسمان دیمبلی) ھێرشبەرە مالی یەکەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی کریووەو ھەموو کارەکانیشی کۆتایی پێھێناوە و لە چەند سەعاتی داھاتوو یان چەند رۆژێکی کەم ھەواڵەکە رادەگەیەندرێت و بە شێوەیەکی رەسمی بڵاو دەکرێتەوە.

ئەوەی شایه‌نی باسكردن بێت” یاریزان دیمبلی بەرەچەڵەک خەڵکی ووڵاتی مالی ئەفریقایە بەڵام رەگەزنامەی فەرەنسای ھەیە و تەمەنی ٢٠ ساڵە و لە ھێڵی ھێرش بەر یاری دەکات، یاریزانێكی لاو و زۆر به‌جموجۆله‌ و هێرشبه‌رێكی زۆر خێرا و نایابه‌.

Back to top button