هۆكاره‌كانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ چین چۆن خۆمان بپارێزین؟

خواكوڕك

له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆدا به‌هۆكاری جیاواز جیاواز، زۆر جار ده‌بیستین به‌شێكی زۆر له‌ مرۆڤه‌كان تووشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ و مێشك ده‌بن، جڵته‌ی مێشك یا جه‌ماغیش بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ گرفته‌ سه‌ره‌كییه‌كان و رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئێستا تووشی جه‌بن و به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێینن.

ساڵانه‌ش نزیكه‌ی 6 ملیۆن مرۆڤ به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌مرن و ژیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن،زۆرێكیش له‌ كاتی تووش بوونی یا كه‌م ئه‌ندام ده‌بێ یا شه‌له‌ل یاخود تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ده‌بێ، بۆیه‌ لێره‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی كه‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ئه‌وه‌ باسده‌كرێ، كه‌ هۆكاره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ چین و له‌ چیوه‌ درووست ده‌بن.

هۆكارەكانی جەڵتەی دەماغ ئەمانەی خوارەوەن :-

1. نەخواردنی نانی بەیانی :
ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن ڕێژەی شەكر لە خوێنیاندا كەمدەكات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خۆراكە ماددەكان كەمتر بگەن بە مێشك.

2. زۆر خواردن :
زۆر خواردن دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێن بەرەكانی مێشك ، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی كۆنتڕۆڵی عەقڵی.

3. جگەرە كێشان :
دەبێتە هۆی چونەوەیەكی مێشك و پەرچە كار دروست دەكات و دەبێتە هۆی نەخۆشی زەهایمەر.

4. بەرزی ڕێژەی شەكر :
زۆری شەكر دەبێتە ڕێگر لەبەردەم مژینی پڕۆتینەكان و خۆراكە ماددەكان و ئەمەش ڕێگە لە گەشەی مێشك دەگرێت.

5. پیسبوونی هەوا :
دەماغ یەكێكە لەو ئەندامانەی زۆرترین ئۆكسجین بەكاردەهێنێت بۆ كاركردنی بۆیە مژینی هەوای پیس دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئۆكسجین و كەم ناردنی بۆ دەماغ كە ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنی چاڵاكی دەماغ.

6. كەم خەوی :
خەو دەبێتە هۆی ئارامبون و حەسانەوەی دەماغ ، نەنوستن بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی توشبوون بە خێرا مردنی خانەكانی دەماغ.
7. داپۆشینی دەمووچاو لە كاتی خەو :
ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خەستی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن و كەمبوونی خەستی ئۆكسجین ئەمەش هۆكاری سەرەكی تێكشكانی دەماغە.

8. زۆر ماندوو كردن و بەكارهێنانی دەماغ لە كاتی نەخۆشیدا :
كاركردن و سەعی كردن لە كاتی نەخۆشی و ماندوبوونی دەماغ دەبێتە هۆی ناچاڵاكبوونی دەماغ و تێكشكانی چاڵاكیەكەی.

9. بەكار نەهێنانی دەماغ بۆ بیر كردنەوە :
بیركردنەوە جۆرێكە لە ڕاهێنان بۆ خانەكانی مێشك ، بۆیە كارنەكردن بە مێشك دەبێتە هۆی مردنی خانەكان.

10. گفتووگۆ كردنی دەگمەن :
گفتوگۆی ڕۆشنبیری و فیكری چاڵاكی مێشك زیاد دەكات ، بۆیە ئەو كەسانەی بە دەگمەن قسە دەكەن ئەوانە چاڵاكی مێشكیان كەمە.

Back to top button